راگەیەندراوێک لە BMCـیەوە: روماڵی هەواڵەکانی کوشتن رادەگرین

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەک پشتیوانییەک بۆ بڕیارەکەی تۆڕی 964، لەمەودوا ئێمەش وەک دامەزراوەی میدیایی BMC، روماڵکردنی هەمو جۆرە روداوێکی کوشتن رادەگرین.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی 10 رۆژی رابردودا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان روداوەکانی کوشت و کوشتار زیادیان کردوە و زیاتر لە 20 کەس کوژراون، ئەوەی جێگەی نامۆییە بکوژان کەسانی نزیکی کوژراوان بون.

چی تر: لەم قۆناغەی ئێستادا ئێمە بە پێویستمان زانی هەڵوێست سەبارەت بەم دۆخە وەرگرین، ئەرکی میدیاش ئەوەیە کاریگەری دەرونی خراپ لەسەر هاوڵاتییان دروست نەکات و نەبێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ ئاسایی کردنەوەی روداوەکانی کوشتن و دوبارەکردنەوەیان.

زیاتر: بەهۆی ئەمەشەوە، دامەزراوەی میدیایی " BMC "، وەک پاڵپشتییەک بۆ بڕیارەکەی تۆڕی 964، بڕیارماندا کە روماڵکردنی هەمو جۆرە روداوێکی کوشتن رابگیرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا