بابەتە سەرەکیەکە: پاش دۆڕانی بە هەڵبژاردەی فەڵەستین، بڕیارە
لە چەند کاتژمێری داهاتودا خێسوس کاساس لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە.
سەرچاوە: بغداد الیوم، لە زاری بەرپرسێکی یەکێتی تۆپی
پێی عێراقەوە بڵاویکردەوە؛ بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی لە یارییەکانی
ئەم دواییە، یەکێتی تۆپی
پێی عێراق بڕیاری دەرکردنی کاساسی داوە.
هاوکات: راهێنەرەکە دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆکان، لە پەڕەی
تایبەتی خۆی وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی؛ سوپاس بۆ هەمو
شتێک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی رابردو لەمیانی یاریەکانی
پاڵاوتنی ئاسیا بۆ جامی جیهانی، هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی 1 – 2 بە فەڵەستین
دۆڕا.