ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئامادەکاری دیداری یەکێتی لە کەرکوک دەبێت

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆنفرانسی هەشتەمی ئامادەکاری بۆ دوەمین دیداری یەکێتی لەکەرکوک بەڕێوەدەچێت.

کێ وتی: سکرتاریەتی دیداری یەکێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند؛ ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆنفرانسی هەشتەمی دوەمین دیدار لە کەرکوکی قودسی کوردستانە و هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری شایەتی گفتوگۆی هەڤاڵانی کەرکوک - سەڵاحەدین دەبێت لەسەر باشترین سیاسەت بۆ کەرکوک، کوردستان، عێراق و چاکترین رێوشوێنی یەکێتیانەش بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی حزبی شەهیدان.

چی تر: سەرجەم ئەم کۆنفرانسانە لە چوارچێوەی ئامادەکاریدان  بۆ دیدارە گەورەکە بە ئامادەبونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە 12ـی 3ـی 2022 دەستیپێکرد و لە31ـی 5ـی 2022، کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بوە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا