بابەتە سەرەکیەکە: داواکارى
گشتی سلێمانى، داوا لە بەڕێوەبەرایەتى رۆشنبیرى سلێمانى دەکات، دەزگاکانى
راگەیاندن پابەند بکات بەوەى روماڵى روداوەکانى کوشتن نەکەن.
نوسراوی فەرمی: فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتى رۆشنبیرى سلێمانى کردوە و تێیدا هاتوە؛ ئاشکرایە زۆرێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن
لەکاتی روماڵکردنی هەواڵ و زانیاری سەبارەت بە هەر روداو و تاوانێک بەتایبەتی
تاوانی کوشتن، لەکاتێکدا دادگاو لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوە و
زانیاری و لێکۆڵینەوەن، کەچی بەبێ رەچاوکردنی ئیتیکی رۆژنامەوانی و پێچەوانەی یاسا
و رێنماییە کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان هەواڵی بەپەلە، زانیاری ناڕاست و بێ
بنەما بڵاودەکەنەوە و لێکدانەوەی نایاسایی و نادروست بۆ روداوەکان دەکەن.
زیاتر:
لەبەر ئەوە تکایە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن، پابەند بکرێن کە خۆیان بەدور بگرن
لە روماڵکردنی ئەو جۆرە هەواڵانە و رەچاوی یاسا و رێنماییەکان بکەن، بە پێچەوانەوە
فەرمانگەکەمان رێککاری یاسایی دژیان دەگرێتەبەر.
دەقی
نوسراوەکەی داواکاری گشتی سلێمانی؛