بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام ئیدارەی کەرکوک دەدەین

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە یاوەری د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری سەردانی شاری کەرکوکی کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە؛ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە یاوەری د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری سەردانی شاری کەرکوکی کرد و لەلایەن رەفعەت عەبدوڵا، ئاسۆ مامەند و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و هەڤاڵانی یەکێتییەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

ئەمەش هەیە: لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک، بافڵ جەلال تاڵەبانی کە مەبەست لێی بەدواداچون بو بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی یەکێتی و دانانی پارێزگار کە لە کاتی هەڵبژاردندا بە کەرکوکییەکان درابو لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ زانایان و مامۆستایانی پایەبەرزی ئایینیی کەرکوک کۆبوەوە.

هاوکات: سەرۆکی یەکێتی، رۆڵی بەرچاوی زانایان و مامۆستایانی ئایینی بەرز نرخاند لە پاراستنی بەهابەرزەکان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی گیانی برایەتی و رایگەیاند، یەکێتی هەمیشە بە چاوی رێز و پڕبەهاوە لە مامۆستایانی ئایینی دەڕوانێت کە لە بوارە جیاجیاکاندا خزمەت دەکەن و بەشێکی گرنگن لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە.

زیاتر: بافڵ جەلال تاڵەبانی ستراتیژی یەکێتی لە کەرکوک روونکردەوە و وتی، لەم شارە خۆشەویستە ستراتیژمان بەشداریی هەمو نەتەوە و پێکهاتەکانە لە بەڕێوەبردندا و جەخت لە پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە کەرکوک و پابەندبون بە زامنکردنی مافی هەموان دەکەینەوە.

چی تر: هەر لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک، سەرۆکی یەکێتی سەردانی ناوشار و چەند شوێنێکی جیای کرد و چاویکەوت بە کەرکوکییەکان و گەنجانی شارەکە و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵدا کردن لەبارەی ئیدارەی نوێ و خزمەتگوزاری لە شارەکە و پێداویستی خەڵک و ئەو کێشانەی کە روبەڕویان دەبێتەوە

زیاتر بزانە: سەرۆکی یەکێتی بە کەرکوکییەکانی وت، بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام ئیدارەی کەرکوک دەدەین و خزمەتی دەکەین، هەر بۆیە ئیدارەی نوێ و پارێزگار لە ماوەیەکی کەمدا توانییان لە هەمو روەکانەوە خزمەتی بەرچاوی شارەکە بکەن و حکومەتی خۆجێییان خستە خزمەت خەڵکی خۆشەویستی کەرکوک.

ئەمەش بزانە: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە درێژەی قسەکانیدا سوپاسی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوکی کرد و پشتیوانی خۆی بۆ دوپاتکردەوە و وتی، لای ئێمە کەرکوک قودسی کوردستانە و هەر بەوجۆرە دەمێنێتەوە، هەمیشە خزمەتکردنی کەرکوک کاری لەپێشینەمانە، چونکە کەرکوکییەکان شایەنی هەمو خزمەتێکن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا