بابەتە سەرەکیەکە: سەرچاوەیەکی
ئەمنی رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی رەسافە تاوانبارێکی داواکراویان لە پارێزگای
بەسرە و میسان دەستگیرکردوە،دوای ئەوەی لە ماوەی ساڵانی رابردودا چەندین تاوانی ئەنجامداوە.
چی تر:
سەرچاوە ئەمنییەکە بە شەفەق نیوزی راگەیاندوە؛ تۆمەتبار لە کاتی لێکۆڵینەوە
سەرەتاییەکاندا دانی بەوەدا ناوە کە چەندین تاوانی ئەنجامداوە، لەوانە؛
- ساڵی
2006، لەگەڵ کەسوکارەکەی بەشداریی لە کوشتنی کەسێک لە ناوچەی ئەلعزەیر کردوە.
- لە
ساڵی 2013، کەسێکی دیکەی دیکەی بە کڵاشینکۆف لە ناوچەی کەرەمە کوشتوە.
- لە
ساڵی 2017، لەناوجەی سوب ئەلحویر، ئۆتۆمبێلی کەسێکی دزیوە و خاوەنەکەشی کوشتوە،
پاشان ئۆتۆمبێلەکەی بە بڕە پارەیەک فرۆشتوە و تەرمەکەشی لە ناوچەیەکی دیکە فڕێداوە.
- لە
ساڵی 2018، کەسێکی دیکەی بە کڵاشینکۆف لە ناوچەی بوب شام کوشتوە، هەروەها لە ساڵی
2019، بە هاوکاریی کەسانی دیکە کەسێکی تریان لە ناوچەی کوت زنین لە پارێزگای بەسرە
کوشتوە.
ئەمەش هەیە:
تاوانبار دانی بەوەداناوە کە کارتی نیشتیمانییەکەی لە پارێزگای بەسرە ساختە کردوە
تاوەکو نەناسرێتەوە، هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لایەنە
پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی یاسایی پێویستیان گرتوەتەبەر و تاوانبارەکەیان راگرتوە.