بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، تەمویلی
موچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و سبەی پێنجشەممە، دەست بە
دابەشکردنی موچە دەکرێت.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ کەمێک لەمەوبەر بڕی 954
ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار، وەک تەمویلی موچەی مانگی ئازاری موچەخۆران
و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی
فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە
لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
زیاتر: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ پێنجشەممە 27ـی 3ـی 2025، دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئازار
دەکرێت.
چی تر؛ هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە؛
- ئەو
موچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن راستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر
هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە.
-ئەو موچە خۆرانەی بەشێوەی کاش موچە وەردەگرن،
دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی
موچەکانیان دەکرێت.