Alternate Text

هەشتی مارسیش وەك نۆی مارسە

شنۆ عوسمان‌ 23/03/2021

ئەو كچانەی كە چەندین ساڵە زانكۆ و پەیمانگایان تەواوكردوە و دانەمەزراوون و لەماڵەوە چاوەڕوانی رەحمەتی دەستی باوك وبرا دەكەن ئەوانیش خانمن بۆ باسناكرێن؟

*ئەوژنانەی كە تەمەنێك لەكاركردنیان بەڕێكرد ئێستا خانەنشینن و چەندین كاتژمێر و رۆژ چاوەڕێ دەكەن موچەی شایستەی خانەنشینی خۆیان وەرگرن وبەدەستی لەرزۆكەوە بیدەن بە دەرمان ،ئەوانیش خانمن بۆ باسناكرێن؟

*ئەو فەرمانبەرانەی ماندوودەبن و ئەو مامۆستایانەی لەپۆلدان و ئەو خزمەتگوزارانەی شەكەت دەبن .لەچاوەڕوانی موچەدان بۆیە بەردەوامی بدەن بەژیانی ئاسایی ئەوانیش خانمن بۆ باسناكرێت؟

*ئەو كچانەی لەبازاڕ و لەماركێتەكان وكۆمپانیا تایبەتەكان كاردەكەن و هەموو سوكایەتیی و ناشریننیەك قبوڵ دەكەن لەبەرئەوەی خاوەنكار دەتوانێ بە یەك نوكە قەڵەم دەریانبكات ،ئەوانەش خانمن. بۆ باسناكرێن؟

*دەبێت ئیتر ئەو رستەیە كاڵبێتەوە كە شەڕی ژن لەگەڵ دینە ،بەڵكو لەگەڵ ئەو عورفانەیە كە بە زۆر دەیانەوێت سواغی دینی بدەن .لەكاتێكدا ئیسلام. بە تایتڵی گەورە دەڵێت :"مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ".النحل٩٧.

* دەبێت ئیتر دەمڕاستەكان راستگۆبن نەك بۆ ئامانجی تایبەت كێشەی ژن. بەكاربهێنن

*بەشێك لەو سیاسیانەی بەرگری لەژنان دەكەن دەبێت لەخۆیان ببپرسن چ غەدرێكی گەورەیان لەژنان كردوە كەچی بۆ چەپڵەی مەحشەری ژن لەهەشتی مارس قسەی رەنگاورەنگ دەكەن.

*هەرژن دەكوژرێت و بكوژانی وەك بەرزەكی بانان بۆی دەردەچن ،ئەرێ كوان؟

*ئەرێ بڕیارتاندا ئێمە ژنین یان ئافرەتین؟