ئه‌و چه‌ند پرسیاره‌ى دیدارى یه‌كێتى ده‌بێت وه‌ڵامى بداته‌وه
شنۆ عوسمان 23/03/2021
گۆستاف لۆبونى له‌نوسینێكیدا ده‌نوسێت ههرجوڵانهوهیهكى سیاسیى سیفه‌تى سه‌ره‌كى خۆی ونبكات هیچ ئامانجێكى دیاریكراوى نامێنێت حزبی بێ‌شوناس له‌رووداوه‌كاندا ناتوانێت خۆی یه‌كلابكاته‌وه
* ئه‌و پرسیاره‌ى له‌ناوه‌ڕاستى حه‌فتاكاندا یه‌كێتى بۆدهستپێكى كارى سیاسی له‌خۆی كردى یه‌كێتى بۆ؟له ئێستادا له‌هه‌مووكات زیاتر پێویسته و كاتێتى یه‌كێتى بپرسێت من بۆههم؟
*یه‌كێتى دهمێكە ده‌یه‌وێت له‌گۆڕان بچێت، شكڵ و هه‌یكه‌لیه‌تى حزبی خۆی ده‌گۆرێت و ژماره‌یه‌كى زۆر ده‌بنه سه‌ركردایه‌تى بێ ئه‌وه‌ى به‌رنامه هه‌بێت بۆ ئه‌م ژماره زۆره؟ له‌پڕدا سیستەمی حزبه‌كانى باكوور په‌یڕه‌وده‌كات هاوسه‌رۆكی ده‌چه‌سپێنێت ناپرسێت له‌پێناوچیدا؟له‌پڕدا ده‌بێته حزبێكى معاره‌زه و تاسنوورى پۆپۆلیستى ده‌ڕوات، له‌كاتێكدا ده‌زانێت خۆی له‌ساڵى (١٩٩٢)وه پشكداره لهبهرێوهبردنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسی و ئیداری له‌هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌و ده‌بێت چاكیبكات نه‌ك تانه‌بدات؟
* له‌پڕ ده‌بێته حزبێك دواى ریفراندۆم ده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا بێ‌ئاگا له‌وه‌ى له‌دواى ساڵى (٢٠٠٥) یه‌كێتى به‌حزبی سه‌رۆك كۆمار ناسراوه.
* له‌پڕدا ده‌بێته خۆپیشانده‌ر وبه‌رد هه‌ڵده‌دات، لهپڕیشدا ده‌بێته پۆلیس و شه‌ق هه‌ڵده‌دات، دهمێكە له‌گه‌ڵ پارتیدا تاسنوورى موحیبه‌ت ده‌ڕۆن و ده‌مێكیش پارتى ده‌كه‌نه شه‌یتانى گه‌وره.
*یه‌كێتى بۆته ده‌فرێكى سپى هه‌ر ره‌نگێكى تێبكه‌یت ده‌گونجێت كه ئه‌مه بۆ حزبی سیاسی نادروسته كه‌خۆی قاڵبی سیاسی نه‌بێت له‌كاتێكدا ئه‌مه بۆ حزبه معارهزهكان ده‌گونجێت، به‌ڵام بۆحزبێك كهچارهنووس و پشكى ئابوورى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵكى له‌سه‌ربێت ئه‌وپه‌ڕی نالۆجیكى سیاسییه.
* یه‌كه‌م خاڵى سه‌ره‌كى له‌هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى حزبیدا كه یه‌كێتى ناوى ده‌نێت دیدار و كۆبوونه‌وه پلنیۆم ده‌بێت هه‌م خۆی بدۆزێته‌وه شوناسێكى جێگر بۆخۆی دابنێت هه‌میش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه بۆ هه‌یه له‌ئێستادا؟ڕسته‌ى له‌پێناو خه‌باتى رزگارى دا كۆتایی هاتووه! رستەیەکە ناتوانێت نەوەی نوێ رابگرێت.
* چینه‌كان ده‌یانووت (ما‌و) مه‌زن بوو به‌ڵام (ما‌و) مرد و چاكه و خراپه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا برد، ئێستا كاتى دواى ماوه، یه‌كێتیش ده‌بێت ئه‌وقۆناغه تێپه‌ڕێنێت له‌ڕابردودا چیبووه؟ ئه‌ى ئێستا چیده‌كات؟
* كێشه‌ی ژن و كێشه‌ى لاو، كێشه‌ى مناڵ، كێشه‌ى پیر، كێشه‌ى ده‌رچووى زانكۆ، كێشه‌ى خزمه‌تگوزارى كێشه‌كانى دیکە... ئه‌مانه كێشه‌ى ناوخۆی حزب نین كێشه‌ى به‌رنامه‌ى حزبه بۆ حوكمڕانى، ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ئه‌م حزبه‌یه نەبوونی شوناسە، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بوونى خۆی ڕوونبكاتهوه و پێمان بڵێت جیاوازه له‌وانەی دیکە نه‌ك له‌وانیتر ده‌چێت.
* مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان یه‌كێكیتره لهئاستهنگهكانى یه‌كێتى ئایا نزیكبووەته‌وه له ئاینده‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سفربهدهستهوه، یان ئه‌وه‌تا یه‌كێتى دەیەوێت گوڕوتینێكى سیاسی بداته‌وه به‌خۆی، به‌ڵام له‌م بێ شوناسییهى ئێستادا و له‌م گوتاره ده‌مێك توند و دهمێكە هێمن چۆن خۆی یه‌كلاده‌كاته‌وه؟ چۆن ده‌توانێت متمانه به‌ده‌نگده‌ر بهێنێت كهحزبێكه كارى گه‌وره‌ى ماوه بۆخه‌ڵك.
* هه‌نگاوى دروست و یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه یه‌كێتى خۆی یه‌كلابكاته‌وه له‌وه‌ى بۆهه‌یه؟ چی ده‌وێت؟ چی ده‌كات؟ چۆن خۆی بە خەڵک دەناسێنێتەوە.
*هەر دیدارێک یان هەر کۆبوونەوەیەک بکرێت، یەکەم خاڵی سەرەکی دەبێت یەکێتی خۆی پێناسە بکاتەوە، بەم بێ پێناسەییەوە ناتوانێت هەنگاو بنێت