Alternate Text

هاتنی سەرۆکی ئیران

شنۆ عوسمان‌ 23/03/2021

یەکەم سەردانی سەرۆکی نوێی ئێران بۆ عێراق ناکرێت بە سادەیی تەماشا بکرێت، وەک پەیامێک بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوخۆی ئێرانیش گرنگە.

بابەتی کێشەکانی ئارامی سنوورەکان یەکێکە لە بابەتە گرنگەکان لە دوێنێوە، لەکاتێکدا ئێران ئەو دەولەتەیە دانی بە هەموو کابینە حکومییەکانی عێراقدا ناوە لە دوای 2003 و بە رەسمی پشتیوانی کردووە.

بابەتی گاز و ئارامی ناوخۆیی عێراق و گروپە چەکدارەکان و ماددەی هۆشبەر و کێشەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش لە بابەتە هەستیار و گرنگەکانن، کە دەبێت لەناو هەموو گفتوگۆ و دانوستانەکاندا بوونیان هەبێت.

ئەم سەردانەی پزیشکیان ئەوە دەگەیەنێت، عێراق بووەتە خاوەنی روانگەی سەربەخۆی زیاتری خۆیی، ترس لە پارچە پارچە بوونی عێراقیش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران

ئایا کاریگەری ئەم سەردانە کورتخایەن دەبێت یان درێژخایەن؟

لەبەرئەوەی خواستەکان و هیواکانی ئێران بۆ پاراستنی کیانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراقی تێپەڕاندووە، دەکرێت بڵێین، سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان ئامانجی درێژخایەنی هەیە.

لە بانگەشەکەیەوە دەرکەوت کە سەرۆککۆماری ئێران دەنگی زۆری پێکهاتەکانی ئێرانی بەدەستهێنا، بەو واتایەی کە بە هەمانشێوە دەیەوێت لە دەرەوەی ئێرانیش پەیوەندییەکانی بپارێزێت، ئەو پیاوێکی سیاسی و دیبلۆماسییە، دەزانێت بەرژەوەندییەکانی لەبەردەم مەترسیدایە، بۆیە ئەجێندای سەردانەکەی ئاشتیخوازیی پێوەدیارە، سەردانیکردنی هەولێر و سلێمانی و شارەکانی دیکەی عێراقیش بەجیا دەریخست، تاران دەیەوێت هاوسەنگی رابگرێت و لە هەمانکاتیشدا داواکاری تایبەتی خۆی هەیە، ئێران دەبەخشێت و وەریشدەگرێت!

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، هێزەکانی تری عێراقی کە لە وڵاتانی دیکەوە پشتیوانی وەردەگرن یاخود نزیکن، دەبێت بە ئاگابن و رۆڵی ئێران بە کەم نەزانن.

هاوکات، هەموو هێزە سیاسییەکانی عێراق بە پێوەری توانا و قەبارەیان پەیوەندی توندوتۆڵیان لەگەڵ دراوسێ هەیە بە تایبەتی لەگەڵ ئێران.