Alternate Text

کامالاهاریس دەنگێک لەپێناو دادپەروەریدا

شنۆ عوسمان‌ 23/03/2021

کامالا لەبارەی ژیانی خۆیەوە دەڵێت، هەرگیز ئەو رۆژەی بیرنەچووەتەوە کە دایک و باوکی جیابوونەتەوە لە یەکتر، ئەو لەخێزانێکی هیندیە و شانازی بە رەسەنایەتی خۆیەوە دەکات.
کامالای لەیاداشتەکانیدا زۆر گرنگی داوە بە باسی هەڵبژاردن و کاندید بوونی و زۆریش بە جوانی باسی کەسایەتی دایکی کە پسپۆری نەخۆشی شێرپەنجە بوە دەکات.
 دەڵێت: کاتێک بەربژێر بووم هاوڕێکانم لەناو حزبی دیموکرات پێیان دەگووتم: ڕەشبینین بە سەرکەوتنت، دەمزانی لەبەرئەوەی من ژنم، من ژنە ڕەشپێستێکم، من لەکەمینەکانم... بەشداری بانگەشەی هەڵبژاردنەکانم کرد، بەسەر شەقامەکاندا دەڕۆیشتم و دروشمەکانی ژنانی حزبی دیموکراتم دەخوێندەوە کە لەسەر لافیتەکان نووسیبوویان ( هەستە ئەی ئەمەریکا )، درووشمە تایبەتەکانی خۆشمم بەسەر وێنەکانمەوە دەبینی ( کامالا هاریس، دەنگێک لە پێناو دادپەروەری)، هەرچەندە ئاسان نەبوو کاتێک لەسەر شەقامەکانی ویلایەتی سانفرانسیسکۆ خەڵکم دەبینی لەشوێنی ئیش و لەکاتی نانخواردندا باسی دادپەروەریان بۆ بکەم، بەڵام دوای زانیم ٪٦٠ خەڵک بەباشی منیان ناسیوە دەنگیان بۆ من بووە.

بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هات و ئەو شەوەی چاوەڕوانی راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکان بووم ئاستەنگ بوو بۆم، لەبەرامبەر شاشەی تەلەفزێۆنەکەی ماڵەوە لەگەڵ خێزانەکەم دانیشتبووین، بیستم کە سەرکەوتنم راگەیەنرا.


کامالا هاریس باسی ئەوە دەکات، کاتێک وەکو یاریدەدەری گشتی لە ویلایەت دەستبەکار بووە لە کالیفۆرنیا چۆن کاریکردوە.

ئەو دەڵێت، ساڵی ٢٠١٦ کە ساڵێکی باشبووە بۆی  خۆی کاندید کردووە بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا و دەگێڕێتەوە: وەک بەربژێر دەگەڕام بە کۆڵان و شەقامەکاندا و خەڵکم دەبینی، گفتووگۆم لەگەڵ دەکردن و خەڵکی بە روویەکی خۆشەوە قسەیان بۆ دەکردم و تەنانەت کێشە دارایی و خێزانییەکانیان بۆ دەخستمەڕوو، باسی تووندووتیژی خێزانییان بۆ دەکردم، ئەومەترسییانەی رووبەڕووی منداڵ بووەتەوە، باسی ماڵ و خانوە داگیرکراوەکانیان بۆدەکردم بەهۆی شکستی کۆمپانیاو بانکەکانەوە.

گەڕی یەکەمی بانگەشە تەواو بوو، ئەوهاوڕێیەم کە لە لۆس ئەنجلوسەوە هاتبوو بۆ پشتیوانیم لەگەڵمدا بوو پێمگووت: باوەڕ دەکەیت ئێمە سەرکەوتنمان بەدەست هێنا!
 دەستمانکرد بە قۆناغی دووهەمی بانگەشەی هەڵبژاردن، کاتێک ئاوڕمدایەوە بۆ تیمەکەم، بەدەنگی بەرز بەیەکەوە گۆرانی (ئێمە ئازاکانین)یان دەگووت، ئەوان لە هەژارترین بۆ دەوڵەمەندترین خەڵکەکان بوون، لەنێوانیشیاندا پۆلیس وپارێزەر هاتبوونە تیمەکەمەوە ئەمەش بانگەشەکەمی بەهێزتر کرد.
زانیم کێشەکانی ناو بەندیخانەکان چەند مەترسیدارن، چۆن چاودێری بەندکراوان دەکەن لە گەرماو و دەستشۆر و تەوالێتەکاندا، سزا دەدرێن و دەستدرێژیشیان دەکرێتەسەر، بەهۆی بانگەشەوە زانیم ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا زۆرترین ژمارەی بەندکراوی تیادایە لەجیهاندا، زیاتر لە (یەک ملێۆن) کەس لەبەندیخانەکاندان، ئەمەش پرۆژەی دوای هەڵبژاردنم بوو کەکارم لەسەر کرد و لە نووسینگەکەمدا یەکەیەکم کردەوە بەناوی (پرد)، چەندین پارێزەری بەتوانا کاریان لەسەرچەندین بابەت دەکرد، لەناویاندا  بابەتی بەرەنگار بوونەوەی ماددەی هۆشبەر. 
ئیشکردن لەسەر بەکارهێنەران و بازرگانیکردنی مادەی هۆشبەر زۆر نارەحەتبوو، لەناو بەکارهێنەرەکاندا قوربانی منداڵ بوونی هەبوو

کامالاهای باسی ئەوەش دەکات، ژنانی کوڕ کوژراو رێکخراوێکیان دروستکردبوو بۆ بەرگریکردن کە خوێنی ڕژاوی کورەکانیان کە لەسەرەقامەکان کوژرابون  و هەر لەسەرشەقامەکانیش بکوژەکان بە ئازادی پیاسەیان دەکرد،  دەڵێت :ئەمە کێشەیەکی گەورەی یاسایی بوو زیاد لە (٧٠) کەیسی وام بینی دایکەکان لەکاتی بانگەشەکەمدا بەگریانەوە داوایان لێدەکردم مافیان بۆ وەربگرم.

دوای ساڵانێک لەدەست بەکاربوونم رۆژیک دەفتەریکی بچوکمن دۆزیەوە کە تێبینیەکانمم تیادا نوسیبوو کە بەربژێربوم تایبەت بە دادگا  ویاسا.

کامالاهای باسی ئەو شەوانە دەکات کە نەنوستووە بەهۆی زانیاریەکانی دەزگاهەوڵگرییەکانەوە کە پێیانداوە لەسەر گروپە تیرۆرستیەکانی داعش، چۆن لەنێوانیاندا رێگریکردن لەتیرۆرو ئازادی گشتیدا هێڵ درووست بکەین؟
باسی دەستتێوەردانی دەزگا هەواڵگرییەکانی (روسیا ) بەتایبەتی دەکات لە کاتی بەنگەشی هەڵبژاردنەکاندا بەتایبەتی چۆن کەسایەتی هیلاری وەزیری دیموکراتەکانیان تێکشکاندوە...

کامالا هاریس ئیستا بەربژێرە بۆ سەرۆکی ئەمەریکا.

ئەو توانی جۆبایدن تێپەرێنیت لەرووی جەماوەرییەوە، بەڵام دەشزانێت وارسی ئامانجەکانی بایدنە وەک حزبی دیموکرات.
 کامالاهای بەوەجیادەکرێتەوە ویستی بۆ گۆرانکاری زۆرزیاترە ئەمەش خاڵی کۆکەرەوەی کامالاهاریس و بەشێکی زۆری ئەمەریکیەکانە و جێگای هیوایە لەلایان بۆ بۆداهاتووی ئەمەریکا.

کامالاهاریس دەڵێت: دەزانم چ گووتارێک بۆبانگەشەکانم بەکاردێنم.
 لە رووی کۆمەڵایەتییەوە سەرەنجڕاکێشی و سەرکەوتنەکانی لەگوتاردان وگەڕانەکانی وایکردوە کلنتۆن و ئۆباماش بەشداری پشتیوانی بانگەشەکانی بکەن بەشانازیەوە.
کامالاهاریس هیوایەکە بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکانی ئەمەریکا.