Alternate Text

یه‌ک په‌نجه‌ره‌ی خزمه‌تگوزاری و یه‌ک قوباد تاله‌بانی بۆ کوردستان!

داره‌وان حاجی حامید‌ 23/03/2021

بە بێ گوێدانە موزایەدەی سیاسی وهەموو ئەو پیلانانەی کە خواستی شکست هێنانیان هەیە بە هەوڵەکانی، ئەوە قوباد تاڵەبانییە کە بەو پشووە درێژەوە و بێ ماندوو بوون و بێ لە دەستدانی هیوا خەریکی جەنگێکە دژی گەندەڵی و کەمکردنەوەی ڕۆتین و خزمەت کردن بە هاوڵاتیان لە ڕێگەی بە ئەلکترۆنیکردنی دام و دەزگاکانی حکومەتە، ئێستاش سەرباری ئاستەنگیەکانی بەردەمی خاوەن بیرۆکە و جێبەجێکردنی بەئەلیکترۆنیکردنە دام و دەزگاکانی حکومەتە.   
   
ئەوبیرۆکەیەی پێمان دەڵێت، کە بڵین، خاوەنی بیرۆکە وسەرپەشتیاری جێ بەجی کردنی سیستەمی بایۆمەتری بۆ موچەخۆرانی هەریم، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیە.

ئەو بیرۆکەیەی پێمان دەڵێت، کە بڵین، خاوەنی بیرۆکە وسەرپەرشتیاری پرۆژەی خزمەت بۆ نەهێشتنی رۆتین وباشتر خزمەت کردنی خەڵکی کوردستان هەر قوبادی مام جەلالە.

راستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە بڵین، خاوەن وئەندازیاری هێنانی کۆمپانیایەکی بیانی بۆ شەفافیەت و وردبینی ورونکرنەوەی پرۆسەی نەوت، هەر قوبادی مام جەلال بوو.

راستیەو ناشادرێتەوە کە بڵێن چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە ونەهێشتنی ناوی دووبار ووەهمی وچاکسازی لەوەزارەتەکانی تریش بەپلانی قوبادی مام جەلال بوو.

راستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە بڵێن لە هەرێمی کوردستان پێش قوباد تاڵەبانی، نە ئامار نە داتا لەناو حکومەت بەهیچ شێوەیەک بوونی نەبوو و تەنها قسە بووە، بەڵام ئێستا لە ڕێگەی سیستەم و سایتی (تۆش بیزانە) تەواوی داهاتەکانی ڕۆژانەی پارێزگای سلێمانی بۆ خەڵک ئاشکرا دەکرێت .

قوباد تاڵەبانی باوەڕ بەو بنەما زانستە سیاسیە هەیە کە دەڵێت دیبلۆماسیەت بەردەوامی پێدانی جەنگە بە ڕێگەیەکی دی ، بەڕێگەی دیالۆگ و هێمنی و پشوو درێژیو و دوور لە موزایەدەی سیاسی و فرۆشتنەوەی دروشم و تەخوینکردنی یەکدی، ٤٠٠ ملیار دیناری مانگانەی لە بەخداوە بۆ هەرێم هێنایەوە و سێ مانگ لە بەغداد لەو پێناوەدا ژیا.

راستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە بڵێن ، بەرەنگار بوونەوەی توندو تیژی دژی ژنان، هاوکاری کردن و پشتوانی کردنیان، هەر بە هەوڵی قوبادی مام جەلال بوە.
 
ئێستاش شکست پێهێنانی دووبارە  دروستکردنەوەی دوو ئیدارەیی لە هەرێم وئارام کردنەوەی دۆخی ناوخۆی کوردستان  هەر بەحەکیمی وسەبری  قوباد  تاڵەبانی  بوو، ئەگەرنا هەرزوو دەبوینە دوو ئیدارە.

ئێستاس سیستەمی یەک پەنجەرە بەهەوڵ و بیرۆکە و جێبەجێکردنی قوباد تالەبانی کرایەوە و ئەوەی دەبێتە خزمەت کار بۆ هاوڵاتی لە ڕێگەی سیستەمەکەوە کارمەندی حکومەتە، بە کورتی بە پوختی بەئەلیکترۆنی کردنی دەزگاکانی حکومەت لە ڕابردوودا قوباد تاڵەبانی کوردیەتی و ئەوەشی کە لە داهاتوو جێبەجێ دەکرێت هەر قوباد تالەبانیە; بۆیە یه‌ک په‌نجه‌ره‌ی خزمه‌تگوزاری و یه‌ک قوباد تاله‌بانی بۆ کوردستان.