Alternate Text

کوردستان بە یەکگرتویمان پێشتردەکەوێت

داره‌وان حاجی حامید‌ 23/03/2021

بەیەکگرتوویی و تەبای یهێزە سیاسیەکانی کوردستان و بەتایبەتی یەکگرتوی یەکێتی و پارتی دەبێتە هۆی پێشخست و سەرخستنی هەرێمەکەمان و جگەلەوەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک و هەرێمی کوردستان دەهێنێت هاوکات یەکگرتویمان دەبێتە هۆی بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم هێرشەکان کە دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان بە تەنها وەکو یەک شوناسی نەتەوەیی و یەک قەوارەی پێکەوە هەڕەشە لێکراوو یەک نیشتمانی پێکەوە داگیر کراوو تەماع تێکراو، واتە بە یەکگرتووی و تەباییمان دەگەین بەو ڕاستییەی کە سەرباری هەموو جیاوازییە ناوخۆییە جوگرافی وناوچەیی وخێڵەکی وفیکری وپێکهاتەییەکانی گەلی کوردستان سەرباری چەندین هێزی جیاوازو تا ئاستی دژ بە یەک بەڵام ئەمانە مەحکومن بەوەی کە پێکەوە هەموو لەبەرامبەر یەک هەڕەشەو یەک سیاسەتی نێو دەوڵەتی بەرژوەندخوازیدان وپێکەوە لە سەر یەک خاک بەرهێرشی هەڕەشەکان دەبینەوە، بۆیە مێژوو چەندین بارەی دەکاتەوە کە بەشێکی سەرەکی هەموو شکستەکانی کورد دەگەڕێتەوە بۆ ئەو لێدابڕییە ناوخۆییەی کورد وڕووبەرووبوونەوەی هێڕشەکان وزۆر جاریش بوون بە بەشێک لە یەکدی وێرانکردن.

ئەمڕۆ مێژوو پێمان ئەڵێت لە جیهانێکی بەرژەوەندخوازدا کە بەهاکان بوونەتە قوربانی بەرژوەندی، تاکە سیستەمی بەرگریکردنی کورد لە خۆیی و تاکە چەکی مانەوەی لەم جیهانەداو ڕووبەرووبوونەوەی هێڕشەکان چەکی یەک بوون و کاری پێکەوەیە و تابایی و یەکڕیزی هێزە سیاسیەکانە کە دواجار ئەمە دەبێتە هۆی گەشەکردن و پاراستنی هەرێمەکەمان و خۆشگوزەرانی دەهێنێت بۆ خەڵکی کوردستان، بۆیە کورد چیدی کە نابێت چ وەک میللەت و چ وەک تاک چ وەک سیاسی چ وەک هاووڵاتی سادە تەنها خۆی بە قوربانی دوژمنە دەرەکیەکانی و ولاتانی داگیرکەر بزانێت لەبەرئەوەی دەوڵەتە زلهێزەکان ئەگەر کاریگەریشیان هەبێت بۆ ڕێکخست و یەکڕیزی نێوماڵی کورد بەڵام دواجار ئەم دەوڵەتانە بەردەوام لە جەنگی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیاندان بەبێ گوێ دانە قوربانیەکان و ئامادەشن لە هەموو ساتێکی مێژووییدا پشت بکەنە کورد.

هەموو ئەو ئەزموونە مێژووییانە سەلماندوویانە کە هێزێک لە دنیادا دۆستی کەس ولایەنی دی نییە، هیچ دەوڵەتێک خۆشنوودی و ئارامی و سەرەوەری خۆی ناکاتە واربانی ئەوانی دی و نایبەخشێت بەوانی دی، ئەوەی دەتوانێت لەم دنیا دڵرەق و بەرژەوەندکاری و یەکدی کوشتن و پێشێلکردنی ئەوانی تردا سیستەمێکی بەرگری و مانەوە دروست بکات ئەوا لەسەروو هەموو شتێکەوە بەرگری کردنە لە خودو، ئەوەی لێرەدا دەبێت بۆ کورد ئاشکرا بێت ئەوەیە کە خودی خۆی دوژمنی سەرەکی خۆیەتی پێش ئەوانی دی وە خودی خۆی ڕزگارکەری خۆیەتی پێش ئەوانی دی.