سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرو دراوسێمان دانێن
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد 23/03/2021
ئەو هێرشە هەواییە تاوانکارییەی کەئەمڕۆ لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربونی چەند پێشمەرگەیەک و دژەتیرۆر، و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق رەت دەکەینەوە و بەپێشێلکردنێکی بەرچاوی ئەو بەڵێننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانە دەزانین کەپەیوەندی هاوسێیەتی نێوان وڵاتان رێک دەخات.
دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی بێ دیفاع لەخاکی خۆیاندا تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە بۆیە بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە پەلامارە تاوانکارییانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرودراوسێمان دانێن، و داواش لە هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین کە سستمی پێشکەوتووی دژەفڕینی درۆنەکان بۆ ئەو ئاسمانەمان دابین بکات کە بووەتە مەیدانی پێشبرکێی هێزە نەناسراوەکان..!!
جێی داخە کە سەرەرای شەهید کردن وبریندارکردنی هاووڵاتی بێتاوان و سوتاندنی سەدان کێڵگە و گوند و ناردنی چەندین نامەی فەرمی نارەزایی هێشتا دژە سەقامگیرانی ئارامی عیراق و هەرێم بەردەوامن لە جێبەجێ کردنی پیلانە گڵاوەکانیان.
بۆ شەهید و قوربانیانی ئەم بۆردومانە سەری رێز دادەنەوێنین و سەرەخۆشی لەکەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.