وەڵامەکانی بی بی سی
هانا چۆمانی 23/03/2021
لە ۷ی هەیڤی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئەمرۆ بی بی سی حەوت کارمەند و رۆژنامەڤانی خۆی دەرکردوە، لەسەر لایەنگری و بڕیاردان لەبارەی شەرەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
هاوکات پێشتریش خانمە پێشکەشکار و رۆژنامەڤان، رعنا رەحیم پوری بەشی فارسی دەرکرد، لەسەر دەربڕینی بۆچوونی خۆی لەناو کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی
دوای ناڕەزایەتیەکان و ئاراستەکرنی رەخنەی توند دژ بەکەناڵەکە، کەسانێک داوایانکرد رۆژنامەڤانانی دیکەی کەناڵەکە بەیەکجاری کەناڵەکە جێبهێڵن تاوکو بی بی سی هەڵبوەشێوەتەوە، چونکە باوەری بە ئازادی ڕادەربڕین نیە،
بی بی سی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، جگە لە رونکردنەوەی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان، سێ شتی زۆر جوانی تێدابوو لەنێوەڕۆکەکەی
ـ " ئاساییە هەموو رۆژنامەڤان، کارمەندێک و وەرگرێک بی بی سی جێبهێڵێت، بەڵام بی بی سی هەرگیز کەس جێناهێڵیت"
ـ "بی بی سی تەنها تەلەفزیۆنێک نیە، بە رۆیشتنی دە یا سەد کارمەند بکەوێت، چونکە زانکۆی ئۆکسفۆرد و هارڤەرد ئەگەر ۱٠٠ پرۆفیسۆریشیان وازبهینێت هەر زانکۆی ئۆکسفۆرد و هارڤەردن"
ـ "ئەو کارمەندانە، گرێبەستیان لەگەڵ بی بی سی هەبوو، واژۆیان لەسەر رێککەوتنێک کردوە لەکاتێک ئاگامان لێیە پابەندی واژۆی خۆیان نەبوون، ئیدی چۆن دەبێت ئێمە دڵنیابین کە ئەوان پابەند دەبن بە داڕشتنی هەواڵێکی هاوسەنگ، کاتێ ئێمە ئاگامان لێنیە"