بەپاڵەوانکردنی هەراجەکەرانی کولتور،، دزینی کولتور
هانا چۆمانی 23/03/2021
ئەوەی خاتوو لارا هۆمەر دزەیی کردی هەراجکردنی کولتوری کورد بوو بۆ ناوبانگێکی کاتی، دەبوو لەبڕی خەڵات سزابدرێت و زیندانی بکرێت لەهەرێم
لارا دزەیی کچی هۆمەر دزەیی، کە بە پاڵەوان ناسێندرا و پێشوازی و خەڵات و مەراسیمی بۆکرا، جلی کوردی و دیزاین و ئایدیاکەی هەراج کرد و بەلاش دایە براندەکانی جیهان
لەبەر ئەوەی کورد دەوڵەتی نیە بەئاسانی کولتور، داهێنان و بیرۆکەکانی دەدزرێت و کەسیش رێگری پێناکرێت، چونکە دەوڵەتت نیە و توانای پاراستن ومولکاندنی بەرهەمەکانی خۆت نیە
لارا دزەیی لەفەرەنسا بەکەیفی خۆی راست و چەپ بۆ ناوبانگی خۆی جلی کوردی نمایش کرد وخستیە پێش دزاینەر وداهێنەر، ومۆدێلستەکانی جیهان
لارا خان دەبوو بزانێت کە پاڵەوانبوون ئاوا نیە وەک ئەو و هاوفیکر و کورتبینەکان تێگەیشتوون
دەبێت بزانن ئەو دیزاینەرانە وەک تۆ نین لەخۆیانەوە بچن دابنیشن، فێستیڤاڵ و هەفتەی دیزاینت بۆبکەنەوە بێن سەیرکەن و سێلفیت لەگەڵ بگرن، ئەوا هاتوون بیرۆکە بدزن و بەلای خۆیاندا بیمڵکێنن وەک هێلەگی کوردی
کابرا ۷٠ ساڵە لە بواری دیزاین ئیش دەکات لەبەر چاوی جوانی تۆ نایەت ۷ سەعات بەدیار تۆ دانیشێت لەپاریس ەڵکو بۆیە دێت بیرۆکە و کولتور و کارەکانت دەدزیت
لارا دزەیی هەر بەبێ لێپێچینەوە دیزاینی جوان و ناوازەی هێلەگی کوردی بۆ بەرژوەندی خۆی بە دزیندا و تەسلیمی براندی زارای کرد، ئەوانیش کردیان بەناوی خۆیان
ئەوە هێلەگی کوردی بەفەرمی بەناوی زارا کرا بەجیهاندا بڵاوبوویەوە، جا نە لارا، نە خەڵاتچیە کوردبینەکان و نەخوێندەوارەکان، نەک پیرۆزبایی سەرکردر کورد نەخوێندوارکان، بەڵکو ئیمپراتۆریەتی مادیش گەڕێتەوە ناتوانێت دیزاین و شێوازی دورینی هێلەگی کوردی بکاتەوە بەناوی کوردەوە ئیی دزرا
داوا لە لاراو و ئەمسالەکانی تاقمەکانیان دەکەم، بۆ دوو رسم و چاوپێکەوتنێک و سوکە ناوبانگێک و رسمێکی سەر گۆڤارێک و دوو دەستخۆشی کولتوری کورد هەراج نەکات
هێلەگی کوردی لە براندی زارا بەناوی بڕاندی زارای ئیسپانی
ئەوە بەرهەمی هەفتەی دیزاینی پاریس بوو