بەگوێرەی هەواڵێکی
میدیاکانی عێراق و کوردستان گوایە لە پارێزگایەکی عێراق ئایدز بە شێوەیەکی فراوان
بڵاوبووەتەوە.
هەر وڵاتێک ئەگەر
بیەوێت کۆمەڵگایەکی تەندروست و ئارامی هەبێت، نابێت حکومەتەکەی قەدەغەی هەموو شتێک
بکات کە پەیوەستە بە حەز و خولیای تاک، چونکە بەنهێنی دەبێتە دیاریدە و کۆمەڵگا وێران دەکات، قەتیش کۆنترۆڵناکرێت.
بەڵکو هەموو ئەوانەی
خواستی تاکن بە تایبەت سێکس و مەشروب و بابەتی دیکە، دەبێت بە یاسا رێکبخرێن و حکومەت خۆی سەرپەرشتی
بکات، رێگری بکات لە تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، قاچاغ و بازرگانیکردنی نایاسایی.
مەشروب کەمتر، بەڵام
سێکس لە وەتەی مرۆڤ هەیە بوونیان هەیە، هەر بەدەوامیش دەبێت، مرۆڤ ناتوانێت دەستبەرداری
سێکس بێت و مشروبیش شتێکی تایبەتە پەیوەندی بە باوەڕی تاکەکانەوە هەیە لە دیدی ئاین،
تەندروستی و کولتور.
بۆیە پەرلەمانی
عێراق و دادگاکانی، دەبوو لە بڕی قەدەغەکردنی رەها و سزادانان، پێویست بوو یاساکە بە جۆرێک
بووایە، لەژێر چاودێری حکومەت بە کۆمەڵێك یاسا و رێنمایی.
لە وڵاتانی ئەورپا
ئەمان قەدەغە نین، بەڵام نابێت خوار هەژدە ساڵ جگەرە و مەشروبی پێبفرۆشترێت.
لە وڵاتانی ئەورپا
ئەوەندە جوان بە رێنمایی و یاسا رێکخراون، نازانیت لەم وڵاتانە نە قەدەغەیە نە یاساییە،
چونکە حکومەت چاودێری دەکات.
بۆ نمونە لە هۆڵەندا
ناتوانی لە شوێنی گشتی، لەناو خەڵک و سەرشەقام و پارکەکان مەشروب بخۆیتەوە، سزای
توندی لەسەرە، بۆ سێکسیش بە یاسا رێکخراوە، کەس بۆی نییە لە شفرۆشی بکات لەناو ماڵ و
شوێنی گشتی و گەرەک و کۆڵانەکان.
لە وڵاتی سویسڕا،
لە سەعات هەشتی شەو تا هەشتی بەیانی فرۆشتنی مەشڕوب قەدەغەیە لە بازاڕی گشتی، تەنها
لە باڕ و ریستۆرانتەکان هەیە واتا کەس ناتوانێت ۲٤ سەعات مەشروب بفرۆشێت.
بیرە کە بەربڵاوترین جۆری خواردنەوەیە، بە یاسا رێکخراوە بۆ
هەموو تاکێک لە کۆمەڵگا.