سه‌رژمێرى پیناسه ده‌كرێت بەو پرۆسه‌یه‌ی تیایدا ده‌ستنیشانى
سه‌رچاوه‌ى هێزى مرۆیی ده‌كات له كات‌و شوێنى دیاریكراو، به مه‌به‌ستى ناساندنى
ژماره‌ى دانیشتوان‌و تایبه‌تمه‌ندیان، بۆ دیاریكردن‌و به‌دیهێنانى پلانى داهاتوو.
لەسەر بنەمای سیاسەت وستراتیجی دەوڵەت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وا پێناسه‌ى سه‌رژمیرى ده‌كات:
ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه تیایدا كۆكردنه‌وه‌و ئامادهكاردنی هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكارىو راگه‌یاندنى
به‌یاناتى ئابوورى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ هه‌موو تاكێكى كۆمه‌ڵگه، له وڵاتێك یان به‌شێك
له وڵاته‌كه ده‌كرێت له كاتێكى دیاریكراو.
کۆکردنەوەی زانیاری لەسەردانیشتوان به ئامار‌و سه‌رژمێرى
دروست ئەکرێت، هه‌روه‌ك ده‌زانین له مێژووى ئێراقدا چه‌ند جارێک سه‌رژمێرى گشتى
كراوه،شارى سلیمانی وه‌ك شاره‌كانى تر‌ى ئێراق ئه‌و سهرژمیریانهى تیاداكراوه.
هه‌ڵبه‌ته ئامانج‌و مهبهستو رێكارى پراكتیكى بۆ پرۆسه‌ى
سه‌رژمێرى گۆرانكارى به‌سه‌رداهاتووه، به‌راورد به ساڵانى پێشوو،له كۆندا سه‌رژمێرى
بۆ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى باج‌و خهراجو چونە خزمەتی سه‌ربازی بووە.
سەرژمێری بۆ زایننو
كۆنترۆڵكردنى ئابوری و هێزو سه‌رچاوه‌ى مرۆیی بەکاردەهێنرێت، دابه‌شكردنى هاوڵاتیان
له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندى ئابوورى‌و كۆمهڵایهتىو دیموغرافى بۆ ئاماده‌كارى خزمه‌تگوزاریه‌كانى
وه‌كو تهندورستىو په‌روه‌رده‌و فێربوون‌و خوێندن ونیشتەجێبوون ... دابینكردنى پیداویستى
تر‌ى مرۆیی، ئه‌مه جگه له به‌شدارى له پرۆسه‌ى سیاسى وه‌ك هه‌ڵبژاردن‌و دیاریكردنى
بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن ...
له‌سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانىو دواتریش له ئێراقدا
تاكو ساڵى (1947)سه‌رژمێری لە رێگەی ههلسهنگاندنو خه‌مڵاندن بووە.
له ئێراقدا بۆ چه‌ند جارێك سه‌رژمێرى گشتى كراوه وه‌كو
له ساڵه‌كانى(1957،1947، ،1987،1977،1970،1965، 1997).
ئەوەی جێگەی سەرنجە سهرژمێریهكهى ساڵى (1997) لە سلیمانىو
كوردستان نه‌كراوه، چونكه ئه‌و ساڵه كوردستان سه‌ربه‌خۆى ئیدارى خۆى هه‌بووه خاوەنی
حکومەتی هەرێم بووە پێش پرۆسەی ئازادی ئێراق
بووە.
سه‌رژمێرى گشتى ساڵانى"1957-1977" راستربوون بۆ
دانیشتوانى كوردستان و سلیمانى. دوا سه‌رژمێرى گشتى له كوردستان و سلیمانى ساڵى
(1987) كراوه.
بۆ نموونه هه‌روه‌ك ده‌بینین له سه‌رژمێرى ساڵى"1957"رێژه‌ى
كۆچى خه‌ڵكى لادێ‌و گوندنشینه‌كانى ده‌ره‌وه و ده‌وربه‌ر بۆ ناو شار به‌رێژه‌یه‌كى
به‌رچاوه له پاریزگایى سلێمانى"6,5%"بووه له‌وساڵه‌دا.
هه‌روه‌ها له ساڵى"1977"رێژه‌ى هاتنه
ناوشارى لادێى دابه‌زیوه‌ته‌وه بۆ"5,3%". به‌ڵام له‌ساڵى"1987"وه
رێژه‌ى كۆچوبارى خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ ناو شاری سلێمانی جارێكى تر به‌رزبۆته‌وه‌و
گه‌شتۆته "7,6%" سه‌باره‌ت به كۆچ و ڕه‌و ده‌بینین تێكڕاى ناوه‌ندى دیارده‌ى
كۆچ له ساڵى "1957 -1998" گه‌یشتۆته رێژه‌ى (4,5%) سه‌رجه‌مى دانیشتوانى
شارى سلێمانى.
سه‌رژمێرى ساڵى (1965) زۆر ورد‌و رێك‌وپێك نه‌بووه له
سلیمانى به هۆكارى هه‌بونى جوڵانەوەی چەکداری ونا ئارامى دانیشتوانی شارولادێ،
هەروەها نهگهڕانى لیژنه‌كانى سه‌رژمێرى بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی کوردستان، به‌ڵكو
خهمڵاندنكراوه بۆ رێژه‌ى دانیشتوان له‌سه‌ر سه‌رژمێرى پێشووتر بۆ هەندێک ناوچە..
ئامانجی ئه‌و سه‌رژمێریه زیاتر بۆ مه‌به‌ستى سیاسى بووە بۆ پرۆسەی یه‌كگرتنى ئێراق
له‌گه‌ڵ (سوریا و مصر).
لەو ساڵانە
بەدواوە داواى ههرئامارێكی دانیشتوان كرابێت له كوردستاندا، به پاڵپشتى چه‌ند تیورێكى
زیادبوون‌و گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى رێژه‌یه‌كی بۆ دیاریكراوه، پاشان بۆ دیاریكردنى
سه‌رژمێرى له كوردستان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌كارهێنراوه ئه‌ویش له‌سه‌ر كۆبوونى
خۆراك بووه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى ئێراقه‌وه ئه‌م كۆبونه جێبه‌جێكراوه.
لە سەرژمێری ساڵی (1987ژمارەی دانیشتوانی سلێمانی(364096)کەس بووە، ئه‌و
رێژه زۆرەی زیادبوونی ژمارەى دانیشتوان به‌هۆكارى راگواستن وکۆچ وباری هه‌ندیێ خەڵکی
گوند و ناوچه‌ى ده‌ره‌وه‌ى شاربووە بۆ ناو شار.
له ساڵى(1977) بڕى"1877"گوند هه‌بووه له
سنورى سلێمانى، به‌ڵام له ساڵى (1987) ته‌نها "186" گوند ماوه‌ته‌وه،
پاشان ساڵى (1988) ئه وگوندانه نهمانو روخێنراون له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌عسه‌وه
لە پرۆسەی ئەنفالدا. سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ئێراقی لەسەر دەستی حیزبی بەعس ئامانجی
لە سەرژمێری ساڵی( (1987 بۆ لە ناوبردن وجینۆسایدو سڕینەوەی کورد بووە لەو ناوچانەی
سەرژمێری نەکران لەو ساڵەدا.
ده‌بینین ژماره‌ى دانیشتوانى شارى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌كى
سروشتى خۆى گه‌شه‌ى نه‌كردوه، گه‌لێك هۆكارى"سیاسى،ئابورى،كارگێڕى،جوگرافى،كۆمه‌لایه‌تى،ته‌ندروستى..."
كاری كردۆته سه‌ر ژمارەو رێژه‌ى دانیشتوان.
واتە لەسەرژمێری ساڵی(1957) توانراوە زانیاری راست ودروست کۆ کرێتەوەو
بەکاربهێنرێت بۆ خزمەتگوزاری ساڵانی دواتر،لەسەرژمێری(1987) زوڵم و ستەم لە کورد کراو
بەشێکی خەڵکی کوردستان بەر ئەو سەرژمێریە نەکەوتن و لەساڵی دواتر (1988)بەر شاڵاوی
ئەنفال کەوتن، بۆیە لەئێراقدا هەموو پرۆسەیەک گوماناویە بەرامبەر کورد.ئایا داهاتووی ئەو عەرەبانەی
ئێستا لەکوردستاندان چی دەبێت؟
لە مێژووی ئەم شارەدا دەبینین نهبونىو كه‌مى خزمه‌تگوزارى
ته‌ندروستى هۆكارى سهرههڵدانو بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى بووه، كاریگه‌رى خۆى هه‌بووه
له‌سه‌ر ئاستى ژیان‌و رێژه‌ى دانیشتوانى ئه‌م شاره هه‌ندێكجار تێكچونى ژینگه‌ى ته‌ندروستى
لێكه‌وتۆته‌وه‌و وه‌ك مه‌رگه‌سات له مێژووى ئه‌م شاره ناوبراوە.
هه‌روه‌ها شه‌ڕ وجه‌نگى ناوچه‌كه زۆرجار ناوشارى گرتۆته‌وه.
جگه له‌وه‌ى كه‌سانى تێكۆشهرو لاوانى ئه‌م شاره به‌شدارى چه‌ندین شه‌ڕو شۆڕشونهبهردیان
كردوه‌و چه‌ندین قوربانى‌و شه‌هیدى داوه خه‌ڵكى ئه‌م شاره دژى داگیركهرو زۆرداربوون.
گرانى له به‌هاى
كهلوپهلو پێداویستی ژیان ڕێگربوون له گه‌شه‌ى شار‌و زیادبونى رێژه‌ى ئاساى دانیشتوان
سه‌ره‌ڕاى دیارده‌ى كۆچ بۆ ناوشارو ده‌ره‌وه‌ى شار.
به‌ڵام له دواى ساڵى"1991"وه رێژه‌ى كۆچوبار
بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار‌و وڵات به تایبه‌تى هه‌نده‌ران زیادیكردوه بهریژهى"2,8%"واته
دانیشتوانى شاركۆچیانكردوه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ئه‌م رێژه‌یه ته‌نها ره‌گه‌زى نێرى
به زۆرى گرتۆته‌وه‌و ره‌گه‌زى مێى كه‌متر گرتۆته‌وه، جگه له‌و ماڵانه‌ى به‌ئه‌ندامانى
خێزانه‌وه چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
هه‌ڵبه‌ته كاتێک باس له ژماره‌ى دانیشتوان بكرێت، پێویسته
رەچاوی رێژه‌ى جیاوازى ره‌گه‌زى نێر‌و مێو پێكهاته‌ى ته‌مه‌ن بكرێت، لێره‌وه ده‌توانین
پێكهاته‌ى ره‌گه‌زى دانیشتوانى شارى سلێمانى لهسهرژمێریه گشتیه‌كان وه‌رگرین،
هه‌روه‌ك ئاشكرایه له جیهاندا رێژه‌ى ره‌گه‌زى به شێوه‌یه‌كى زانستى پاش لێكۆڵینه‌وه
سه‌لمێنراوه كه‌وا بۆ هه‌ر "100"كه‌سى مێینه "105 یان
106"كه‌سى نێرینه له‌دایك ده‌بیت، ههرگۆرانكاریهك به‌سه‌ر ئه‌و نێوه‌نده‌دا
بێت ئه‌وا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێكى وه‌ك "جیاوازى مردن، دیارده‌ى كۆچ،
شه‌ڕو ئاژاوه،هه‌ندێك نه‌خۆشى كه زیاتر كوشنده‌یه و زۆرتره بڵاوە.
ئه‌ویش ده‌بینین گهربهشێوهیهكى گشتى ئاماژهبكهین
بەوەی له‌ساڵى"1957-1998" ناوه‌ندى رێژه‌ى ره‌گه‌زى گه‌یشتۆته"100"مێ
بۆ"110"نێر كه ئه‌مه رێژه‌یه‌كى زۆره،كه بهریزترین رێژه له ساڵى
"1957"بووه، له ساڵى"1965"رێژه‌كه گه‌شتۆته"100"مێینه
بۆ"116"نێرینه،هه‌روه‌ها ساڵى"1987"رێژه‌كه دابه‌زیوه بۆ "100"
میێنه بۆ"103"نێرینه، ساڵى"1998"رێژه‌كه"100"مێینه
بۆ"106"نێرینه بووه كه ئه‌م رێژه‌یه ئاسییهو دروسته.
هه‌ر له بوارى ژماره‌ى دانیشتوان گه‌ر له‌سه‌ر پێكهاته‌ى
هه‌ره‌مى ته‌مه‌نى دانیشتوان سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین كه له سهرژمێریهكانى ساڵانى"1957-1977-1987"دا
پێكهاته‌یه‌كى گه‌نجی هه‌یه واته كۆمه‌ڵگه له قۆناغى لاوێتیدابووه.
بۆیه هه‌رلێره‌وه ده‌لێن پێویستمان به ئامارێكى زانستی
سه‌رتاسه‌ریه بكرێت بۆ كوردستان‌و شاره‌كه‌مان له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه دەتوانرێت
سودی لێوەرگیرێت.
لە پێكهاته‌ى دانیشتوانى شارى سلیمانى له‌روى ئاینییه‌وه
لەسەرژمێریە کۆنەکانی ساڵانی پێشوو خه‌ڵكى موسڵمان‌و مهسیحىو جوو وئهرمهنى هەبووه،
به‌ڵام له روكارى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌موو كوردبوون‌و خاوه‌نى هه‌ستى نه‌ته‌وه‌ى
بهرزبوونو هیچ رۆژێك ناكۆكى‌و كارى دژوار‌و ناشرین به‌رامبه‌ر یه‌كتریان نه‌كردوه‌و
كه‌س له‌م شاره له‌سه‌ر بیروڕاى ئاینى دژایه‌تى نه‌كراوه‌و نهچهوسێنراوهتهوه.
بەدڵنیاییەوە لەم سەرژمێریە گۆڕانکاری لە ژمارەی ئەو
پێکهاتانە روئەدات و زانیاری تازە سەرهەڵئەدات.بەداخەوە لە رابوردودا حکومەتی
هەرێم نەیتوانی ئەو سەرژمێریە بکات، بۆ کاتی بەراوردکاری ئێستا بەکاربهێنرێت
بەتایبەتی لە سیاسەت و ئابووریدا.