Alternate Text

دواى كه‌ره‌نتینه‌ له‌ كتێبخانه‌كان چى بكرێت؟

شاهۆ عوسمان‌ 23/03/2021

هیوادارم ئه‌م په‌یامه‌ بگاته‌ به‌ڕێزان وه‌زیرى رۆشنبیرى ‌و خوێندنى باڵا:‌

دواى كه‌ره‌نتیه‌نه‌ له‌ كتێبخانه‌كان چى بكرێت؟   

كتێبخانه‌كان كه‌ره‌نتیه‌نه‌كران، وه‌كو رێكارێك كه‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى گرته‌وه‌، به‌ڵام دواى كه‌ره‌نتیه‌نه‌ پێویسته‌ چى بكرێت بۆ كتێبخانه‌كان؟ واته‌ كتیبخانه‌" گشتیه‌كان‌و زانكۆ‌وپه‌یمانگاكان"

ئه‌وه‌ى پێویسته‌ بكرێت ئه‌وه‌یه‌ به‌سێ قۆناغ كاربكرێت بۆ دواى كاره‌ساتى كه‌ره‌نتیه‌نه‌ى كۆرۆنا، ئه‌ویش بۆ به‌رژه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌ى كتێبخانه‌كان كه‌كۆمه‌ڵگه‌ى كتێبخانه‌ پیكدێت له‌"كارمه‌ندانى كتێبخانه‌كان،كه‌سانى سودمه‌ند‌و خه‌ڵكى به‌شێوه‌ى گشتى له‌سنورى چالاكى كتێبخانه‌كه‌".

یه‌كه‌م قۆناغ كه‌هه‌نگاویكى نزیكه‌ له‌دواى شكاندنى كه‌ره‌نتیه‌نه‌ى خه‌ڵكى‌و ئاسای بونه‌وه‌ى ژیان، پێویسته‌ كه‌ره‌نتینه‌ له‌كتێبخانه‌كان ده‌ستپێبكرێته‌وه‌، به‌وه‌ى ئه‌و كتێبانه‌ى كه‌به‌درێژى ئه‌م چه‌ند مانگه‌ خواستراون‌و له‌ لاى خه‌ڵكى بوون، ئێستا ده‌یگێڕنه‌وه‌ بۆ كتێبخانه‌كان، پێوسته‌ له‌كتێبخانه‌كان ئه‌و كتێبانه‌ى هێنراونه‌ته‌وه‌ كه‌ره‌نتیه‌نه‌ بكرێت‌و له‌ره‌فه‌و شوێنى تایبه‌ت‌و دور له‌كتیبه‌كانى تر دانرێت، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتن‌وپاراستنى دوربێت له‌ژورو شوێنى فه‌رمانبه‌ران. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى دابینكردنى پێداویستى خۆپارێزى بۆ فه‌رمانبه‌ران. 

وه‌كو ئه‌وه‌ى یه‌كێتى كتێبخانه‌كانى عه‌ره‌بى ده‌ڵێن پێوسته‌ سێ مانگ زیاتر ده‌ست نه‌برێت بۆ ئه‌و كتێبانه‌‌و به‌ركتێبه‌كانى تر نه‌كه‌وێت، چونكه‌ ئه‌و كتێبانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى كتیبخانه‌ ئه‌گه‌رى هه‌ڵگرى ڤایرۆسى هه‌یه‌.

سه‌رڕاى ئه‌وه‌ى پێویستمان به‌ پاكژكردنه‌وه‌‌و ته‌عقیمكردنى هۆڵه‌كانى خوێندنه‌وه‌‌و ڕاڕه‌وه‌كانى كتێبخانه‌ هه‌یه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى پێوسته‌ پاكژى ناو هۆڵى كتێب‌و ره‌فه‌كانى كتێب‌و كتێبه‌كان بپارێزراوبێت، سه‌رڕاى شوێن كارى كارمه‌ندانى كتێبخانه‌.

ئه‌وه‌ى كێشه‌یه‌ به‌لاى منه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ پێشتر حكومه‌ت گرنگى نه‌داوه‌ به‌چۆنیه‌تى دابینكردنى مه‌وادى كیمیاوى‌و ئامێرى پێویست بۆ پاكو خاوێنكردنه‌وه‌‌و پاراستنى كتێب‌و سه‌رچاوه‌ى كتێبخانه‌،كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى وابێت زه‌ره‌ر نه‌گه‌یه‌نێت به‌ته‌مه‌نى كتێب‌و ئه‌و سلیلۆزه‌ى "كاغه‌ز"ى كتیبى لێ پێكهاتووه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ پاراستنى كتێب پێویستى به‌كه‌ش‌و هه‌وایه‌كى گونجاوه‌ له‌ پله‌ى گه‌رماو راده‌ى شێ.دووه‌م قۆناغ له‌ئێستادا ئه‌وه‌یه‌ بۆ داهاتوو بكرێت هه‌ڵسه‌نگاندنى  ئه‌م دامه‌زراوه‌ مه‌عریفیانه‌ى سه‌ر به‌ وه‌رزاره‌ته‌كانه‌ بكرێت‌و بزانرێت ئاخۆ كتێبخانه‌كان وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كى"رۆشنبیرى،زانستى،په‌روه‌رده‌یى، فێربوون،كۆمه‌ڵایه‌تى." ده‌توانن به‌رده‌وامبن‌وكاربكه‌ن‌وخزمه‌تگوزارى سه‌رده‌میانه‌ له‌داهاتوودا پێشكه‌شكه‌ن به‌ كۆمه‌لگه‌كانیان؟

وه‌ك ئه‌وى له‌بارودۆخى تازه‌‌و نه‌خوازراودا كتیبخانه‌كان چۆن خزمه‌تگوزراى خه‌ڵكى ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ى سه‌رده‌مى كۆرۆنا. یاخود به‌مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى هوشیارى‌وهاوكارى تاكه‌ كه‌س له‌خواست‌وژیانى رۆژانه‌ى له‌هه‌ربوارێكدا بێت.

ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى له‌ ئامانج‌ومه‌به‌ست‌و چۆنیه‌تى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگه‌زارى كتێبخانه‌كان كراوه‌ له‌دنیاى ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى له‌پێكهاته‌ى كتێبخانه‌‌و...  ئێمه‌ش له‌كوردستان پێویستمان به‌وگۆرانكاریانه‌ هه‌یه‌.

كه‌ له‌م بارودۆخه‌دا ده‌توانرێت هه‌ندێك كارى ئیدارى كه‌م تیچوو بكرێت وه‌كو داڕشتنى ئامانج‌ومه‌به‌ست‌و واته‌ فه‌له‌سه‌فه‌و سیاسه‌ت‌وستراتیج دیاریكرێ بۆ خزمه‌تگه‌زراى كتێبخانه‌و یاسا‌و رێساو رینماى‌و ئاكارى ئه‌خلاقى كارمه‌ندان‌و پیاچونه‌وه‌ به‌رێنماى سپاردنى كتێب... چونكه‌ زۆربه‌ى زۆرى هه‌ره‌ به‌رپرسان‌و لێپرسراوى كتیبخانه‌كانمان خه‌ڵكانى ئه‌كادیمى نین له‌بوارى كتیبخانه‌و زانیارى شاره‌زانین. 

قۆناغى سێیه‌م ئه‌وه‌ى ئه‌كرێت له‌م بارودۆخه‌ سه‌خته‌ى ئابوری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌كه‌مترین خه‌رجى چالاكى‌و ئیش به‌رێكرێت ئه‌وه‌ى كه‌ده‌توانرێت بكرێت به‌ئاسانى‌و ئه‌وه‌ش داڕشتنى پلانى كارى ئه‌وێت بۆ ئه‌م دامه‌زراوانه‌، چۆن بتوانرێت كتێبخانه‌كان له‌بارودۆخه‌ نا ئاساییه‌كاندا خزمه‌تگوزارى به‌رچاویان هه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌.

 چونكه‌ له‌هه‌موو بارودۆخێكدا مرۆڤ پیویستى به‌زانیارى هه‌یه‌.كه‌ئێستا له‌رێگه‌ى ئه‌لكترۆنى‌و ئۆنلایه‌نه‌وه‌ كاره‌كان زۆرتر ئاسانتربووه‌ گه‌ر به‌كاریان بهێنن له‌كتێبخانه‌كان. لێره‌شه‌وه‌ پێویستى به‌هاوكارى كه‌رتى تایبه‌ت‌و دامه‌زراوه‌ى ده‌ره‌وه‌ى حكومى هه‌یه‌. 

بۆیه‌ پیویستمان به‌تازه‌گه‌رى‌وگۆڕانكارى هه‌یه‌ بكرێت له‌هه‌موو ئه‌و بنه‌ما ته‌قلیدیانه‌ى كه‌ئێستا له‌كتێبخانه‌كاندا پیاده‌و په‌یڕه‌و ده‌كڕێت. له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى ترى حكومه‌ت به‌ تایبه‌تى وه‌زاره‌تى دارایى‌و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌.

له‌به‌رئه‌وه‌ى كۆمه‌لێك رینماى‌ورێسا‌ویاساى وه‌زاره‌تى مالیه‌ كه‌هه‌یه‌تى به‌رامبه‌ر كتێبخانه‌كان نه‌گونجاوه‌.چونكه‌ هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كى پیشه‌یى‌و زانستى كتێبخانه‌و زانیارى تیادا له‌به‌رچاو نه‌گیرراوه‌، كه‌ئاسای تریینیان ئێسته‌ بیرمه‌ رێگرى‌وتێنه‌گه‌یشتن له‌كتێبخانه‌كان ئه‌وه‌بوو ساڵانى پێش ئه‌م بارودۆخه‌ ره‌زامه‌ندیان بۆ كڕینى ده‌سكێش‌و كه‌مامه‌‌و سه‌دریه‌ نه‌ئه‌دا بۆ فه‌رمانبه‌رانى كتێبخانه‌كان! ئه‌یانوت خۆ ئێوه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌ ده‌وام ناكه‌ن؟! یاخود كڕینى كتێب به‌ته‌نده‌ر؟؟ له‌م بارودۆخه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌كتیبخانه‌وه‌ پیاچونه‌وه‌ى بۆ بكرێت‌و هه‌مواربكرێته‌وه‌.  

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆرترین ژماره‌ى كتیبخانه‌ له‌ كوردستاندا كتێبخانه‌ى قوتابخانه‌كانه‌ كه‌پێویستیان به‌ هاوكارى‌و پێدانى زانیارى‌و چالاكى‌و خزمه‌تگه‌زارى هاوبه‌ش هه‌یه‌،كه‌ره‌نگه‌ خه‌رجى زۆر‌و پێویستى نه‌وێت. 

به‌هیواى پێشكه‌وتنى كتیبخانه‌كان‌و ده‌رچونیان له‌ چه‌ق به‌ستووى ئیش‌وكارو خزمه‌تگه‌زاریه‌كانیان‌ودابینكردنى پێداویسته‌یه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان.