Alternate Text

کوردایەتی و یەکگرتوو

د. عادل باخەوان‌ 23/03/2021

ئەکرێ تۆ ڕەخنە لەسەر هەر ڕەهەندێکی جیهانبینی یەگرتوو بگریت، ئەکرێ پرسیارت لەسەر هەر ڕەهەندێکی سیاسەتی یەکگرتوو هەبێت، ئەکرێ بەگومانەوە لە هەندێک جوڵەی دیپلۆماسی یەکگرتوو بڕوانیت، بەڵام ناکرێ ئینتیمای یەکگرتوو بۆ کوردایەتی و ململانێی یەکگرتوو لەپێناوی کوردایەتیدا بەرزنەنرخێنیت.

پاش ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، لە ساتەوەختێکدا چەندین ئەکتەری سیاسی، بەسەر کوردایەتیدا ئەڕشانەوە، گوتاری ناسیۆنالیستانەی یەکگرتوو لە لوتکەدابوو، ئێمە نابێ یادەوەریمان کورتبێت و ڕوداوەکان وەک خۆیان نەبینین.