سوریای ئێستا، وەک عێراقی دوای 2003
شنۆ عوسمان 23/03/2021
- خەڵک ولایەنە سیاسییەکانی سوریا بە ئاهەنگ ودەربرینی هەستی ئازاد بوون لەبەشار ئەسەد دەستیان پێکرد، هاتاوەکو ئێستاش بێئاگان لەوەی دەستپێکی ململانێی تازەی سیاسی بەرۆکی هەموو لایەنەکانی سوریا دەگرێت، ئایا ئەوانیش دەگەن بەئەزمونە تاڵەکانی عێراق! وەک دەوڵەتی عێراق هەمیشە دەوڵەتێکی قەلەق و ناجێگیردەبێت ؟ پێشتر سستمێکی حوکمڕانی دیکتاتۆری هەموویانی راگرتبوو، ئێستا ئازادیەکان زیاتر جیاوازیەکانیان ئاشکرادەکات، ئێستا بەرژەوەندیەکان وشەڕی مانەوەیان ململانێیەکانی نێوانیانی بەهێزترکردوە. زۆربەی ئەولائەنانەی کە ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناسرابوون لەسەردەمی (بەشار ئەسەد)نە بەمێژووی سیاسیان نەبە فەلسەفەی بیرکردنەوەیان ئاشنای بیری ئازاد نین، تاکەهێزی گۆرەپان بەشێک لە کوردەکانن ئازادانە بیردەکەنەوە، لەهەمانکاتدا نەوەی بەعسیەکان هەروا بەئاسانی لاوازنابن و بەپێی ئەزمونی بەعسیەکانی عێراق بێت زەحمەتە زوودابمرکێنەوە، لەبەرئەوەی حزبی بەعس رەگ وڕیشە درێژەوتوانای بەرەنگاربونەوەی فکری هەیە. ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە هێزە کوردییەکان کە زیاتر پێویستیان بە پشتیوانی و هاندانیان هەیە، کەپەیوەندیەکانیان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لەسوریا بگونجێنن بۆپاراستنی ئارامی وئاشتی لەناوچەکانیاندا، ئەوەی روودەدات ئاماژەن بۆ مەترسی وناسەقامگیری زیاترو پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.
- سوریاش وەکو عێراق پێویستی بە تەوافقی هەرێمی و نێودەوڵەتییە، بۆ پێکهێنانی حکومەتی تازەودابینکردنی ئاسایش وئارامی ئەگەر نا ئەزمونی ناوخۆیان ئەوەندە بەهێز نییە خۆیان خۆیان بەرێوەبەرن. رووداوەکان ئەوەی گەیاند کێشەی تازە بۆ وەرگرتنی پشک بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵات بۆ سوریەکان دروستدەبێت کەپێشتر نەیانچێشتوە.
- ئەوفەوزا سیاسیوئیداریەی کە لەچوارچێوەی سنوری دەوڵەتی سوریاداهەبوو پێشتر، کەبووبوە شوێنی گەشەکردنی تیرۆرستان لە ناوچەکەدا، وادەردەکەوێت کە لەدوای ئەو گۆرانکارییانەش ئەومۆڵگەی توندوتیژوی وتیرۆرە وەک جاران بمێنێتەوە، لێرەوە دەبێت هەرێمی کوردستان زۆر بە هۆشیارانە ئاگاداری سنورو ئاسایشی خۆی بێت، شکستی ئارامی لە سوریا ڕووبەڕووی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێتەوە.