Alternate Text

دنیای بێ سەر و بێ پێ

عه‌زیز ره‌ئوف‌ 23/03/2021

سەر و پێ نە سەرمان پێ دەبەخشێ نە پێ.

مرۆڤ بۆ ئەوەی خۆی تێر بکا بەدوای سەرو پێدا دەگەڕێ، بێ ئاگا لەوەی ڕەنگە نەبوونی سەروپێ لە بەیانییەکدا خاڵیمان بکاتەوە لە پێیەک بۆ پێکەوەژیان و چاکەی گشتی، یان سەرێک پڕ بێ لە عەقڵ و مەعریفە بۆ خزمەت.

کە مرۆڤ خۆی سەر و پێی نەبوو، سەرو پێی ئاژەڵ کۆمەکی ناکا.

کە مرۆڤ سەری وەک زرکە تاڵێک خاڵی بوو لە عەقڵ، لە نیوەشەودا بەدوای سەری ئاژەڵدا دەگەڕێ تا بۆشایی نێو مێشکی پێ پڕ بکاتەوە.

دنیای ئێمە لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر دوو بەرەدا، بەرەیەک کە چەوری کوشتویەتی، لەپاڵ بەرەیەکی تردا کە ڕۆژ تا ئێوارە بەدەست و پێیەکی تەندروستەوە بەدوای ناندا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت.

پێش ئەوەی سەروپێ بمانکوژێ، دەبێ خۆمان هەم سەرمان هەبێ و هەم پێ.