ئەمڕۆ هەینی جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەیەكی دیكەی تۆماركرد و بۆ هەر بەرمیلێك لە نەوت نزیكەی دۆلارێك چووە سەر نرخە بنەڕەتییەكەی.
بە پشت بەستن بە داتاكانی بازاڕی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلارو 44 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەراورد بەدوێنی نزیكەی یەك دۆلار چووەتە سەر نرخەكەی.
نرخی نەوتی خاوی ئەمریكاش بۆ 83 دۆلار و 96 سەنت بەرز بووەوە
هەروەها، یەك دۆلار چووە سەر نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش و بەمەش نرخەكەی بۆ 83 دۆلار و 96 سەنت بەرز بووەوە.