قوباد تاڵەبانی بۆ هاتوچۆی سلێمانی: رۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگر لە رێگاكانی دەرەوەی شار قەدەغەبكەن

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پاش رووداوەكەی ئەمڕۆی رێگای دوكان-سلێمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم راسپاردەیەكی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ كرد.

 سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە BMC راگەیاند:" قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەدواداچونی بۆ هەردوو رووداوی هاتوچۆكەی ئەمڕۆی سنووری سلێمانی كردووە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیانی رووداوەكەی دەربەندیخانكردووە و هیوای باشبوونەوەی بۆ بریندارانی رووداوەكەی دوكان خواست".

رۆژانی هەینی لە كاتژمێر 07:00ی بەیانییەوە تا شەو، هاتووچۆی بارهەڵگر قەدەغەبكەن

باسی لەوەشكردووە:" لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە، هاتووچۆی سلێمانی راسپارد، تاوەكو كۆتایی هاتنی وەرزی بەهار، رۆژانی هەینی لە كاتژمێر 07:00ی بەیانییەوە تا شەو، هاتووچۆی بارهەڵگر قەدەغەبكەن بەئاڕاستەی دوكان، سیتەك و قەرەداغ".

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگەی دوكان - سلێمانی بارهەڵگرێك خۆی بە 15 ئۆتومبێلدا كێشا و بەهۆیەوە 25 كەس لە رووداوەكە برینداربوون و دوو لە بریندارەكانیش  رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا