قوباد تاڵەبانی لەبارەی هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر رایگەیاند، داوا لە حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم دەكات، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی ورد دەستپێبكەن و رێكاری جددی بگرنەبەر.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندرواێكدا پاش هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بڵاویكردەوە:" بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئیدانە دەكەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند كارمەندێك لەئاكامی هێرشەكەوە".
داوا لە حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم دەكەم، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی ورد دەستپێبكەن
باسی لەوەشكردووە:" داوا لە حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم دەكەم، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی ورد دەستپێبكەن و ڕێكاری جددی بگرنەبەر بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە كەتیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی و خەڵكی كوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەكی دەبن".