لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، هیوادارە كۆمەڵەی خوێندكاران بەپەیڕەوكردنی شێواز و ستایڵی نوێی كاركردن، بەردەوامبێت لە خزمەتكردن.
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە راگەیەندراوێكدا بۆ ساڵیادی 48 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بڵاویكردەوە:" بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم".
رۆڵی بەرچاوتان لە پەروەردەكردن و پێگەیاندنی خوێندكاران و لاوانی كوردستان، بەرز دەنرخێنین
ئاماژەی بەوەشكردووە:" رۆڵی بەرچاوتان لە پەروەردەكردن و پێگەیاندنی خوێندكاران و لاوانی كوردستان لە خەباتی سیاسی و جوڵانەوەی خوێندكاری و هەوڵ و پەرۆشیتان بۆ خزمەتی خوێندكاران و بەرەوپێشبردنی ئەم رێكخراوە بەئەمەكە و ماندوونەبونتان بەرز دەنرخێنین".
هیوادارین كۆمەڵەی خوێندكاران بەپەیڕەوكردنی شێواز و ستایڵی نوێی كاركردن، خزمەتێكی زیاتر بكات
ئەوەشیخستەڕوو:" هیوادارین كۆمەڵەی خوێندكاران بەپەیڕەوكردنی شێواز و ستایڵی نوێی كاركردن، خزمەتێكی زیاتر بكات و ببێتەوە بەداكۆكیكاری خوێندكاران و لەسەر رێچكەی جارانی و لەژێر سایەی سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی جەنابی مام جەلالدا درێژە بەخەبات و تێكۆشانی درەوشاوەی خۆی بدات".