كەمێك بەر لە ئێستا بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە دوو برینداری دیكەی هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر گیانیانلەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاڕاستەی BMCی كراون:" كەمێك پێش ئێستا دوو برینداری دیكەی هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر گیانیانلەدەستدا و بەمەش هەر چوار بریندارەكە گیانیانلەدەستدا.
ئەو چوار كەسەی گیانیانلەدەستداوە بەڕەگەز یەمەنين
ئاماژە بەوەشكراوە:" ئەو چوار كەسەی گیانیانلەدەستداوە بەڕەگەز عەرەبن و هەڵگری ناسنامەی وڵاتی یەمەنن".