بە دروستكردنی گەورەترین (دشداشە) لە جیهاندا شاری روومادی ناوی چووە نێو كتێبی گینسەوە.
بەپێی تۆڕی هەواڵی سۆمەرییە نیوز:"بە دروستكردنی یەكێك لە گەورەترین دشداشەكان لە جیهاندا شاری روومادی ناوی چووەتە نێو كتێبی گینسەوە و دشداشەكە لە دەروازەی پڕۆژەیەكی نیشتەجێكردن داندراوە، كە لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە دروستكراوە".
دشداشەكە 22 مەتر و 300 سانتیمەترە
ئاماژەی بەوەشكردووە:" دشداشەكە 22 مەتر و 300 سانتیمەترە و بۆ دوورینی 70 رۆژی خایاندووە و پێویستی بە 700 مەتر قوماش بووە".
كێشی دشداشەكە 160 كیلۆگرامە
باسی لەوەشكردووە:" كێشی دشداشەكە 160 كیلۆگرامە و پانییەكەی هەشت مەتر و 400 سانتیمەتريش پانییەكەیەتی".