لەناو بازاڕی شاری دهۆک کچێک بڕێک پارە دەدۆزێتەوە و دواتر لە رێگەی پۆلیسەوە رادەستی خاوەنەکەی دەکاتەوە.
هێرش سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، کچێک لەناو بازاڕی دهۆک بڕی هەشت هەزار و ٨٠٠ دۆلاری دۆزیوەتەوە و راستەوخۆ پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە.
ئاشکراشی کردووە، دوای دۆزینەوەی خاوەنەکەی پارەکەی بۆ گەڕاندووەتەوە، بێ ئەوەی ئامادەبێت وێنەکانی بڵاوبکەنەوە.