وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ژمارەی ئەو نەخۆشانە ئاشکرا دەکات کە لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرن و لە بەشی چاودێری چڕ ماون.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووتەوە، ١٧٦ نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ماون و لەو ژمارەیەش ٢٢ کەسیان لە بەشی چاودێری وردن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە رابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانی شارەکە پڕ بووبوون.