ئەمڕۆ وەفدێکی عێراق گەیشتە سعودییە و سبەی وەفدێکی دیکە

عێراق 19/07/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ وەفدێکی عێراق گەیشتە وڵاتی سعودییە و بڕیارە سبەی وەفدێکی دیکە بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەردانی هەمان وڵات بکات.

میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.

 روونیشئیکردووەتەوە، سەردانی شاندەکەی عێراق لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگیی سعودییە و عێراقدایە کە ئامانجەکەی بریتییە لە بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستی ستراتیژی و هاوکاری لە بوارە جیاوازەکاندا.

ئەم لە کاتێکدایە سبەی دووشەممە بڕیارە وەفدێکی دیکەی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی بگاتە ریازی پایتەخت.

سەردانەکەی کازمی یەکەمین سەردانی دەرەوەی وڵاتی دەبێت لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا