بڕیار لەبارەی چارەنووسی بووکەکەی داعشەوە درا

جیهان 21/07/2020

Alternate Text

دادگای بەریتانیا بڕیاری گەڕانەوەی  ( شەمیمە بیگۆم) کە بە بووکەکەی داعش ناسراوە دەرکرد و بڕیارەکەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە.

دادگای باڵای بریتانیا لەدوایین تێهەڵچوونەوەی بە بڕیاری چارەنووسی شەمیمە بیگۆم، بڕیاریدا بیگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی دوای ئەوەی لە پێشتردا بڕیارێکی پێچەوانەی بۆ دەرکرابوو.

شەمیمە بیگۆمی تەمەن ٢٠ ساڵ، پێنج ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ خۆشەویستە هۆڵەندییەکەی بە ناوی پەیوەندییان بە چەکدارانی داعشەوە کرد و بە نهێنی هاتنە سووریا و هاوسەرگیریان کرد.

بیگۆم دوای ئەوەی بووە خاوەنی سێ منداڵ، سەرجەمیانی لە هێرشەکانی سەر داعش و هەروا هاوسەرەکەشی لەدەستدا، و خۆشی لەلایەن هێزە کوردییەکانی خۆرئاوای کوردستان دەستگیرکرا و رەوانەی کەمپی هۆل کرا.

پێشتر حکومەتی بەریتانیا رەتیدەکردەوە ئەو هاوڵاتیانەی وڵاتەکەی وەربگرێتەوە کە بۆ پەیوەندیکردن بە چەکدارانی داعشەوە هاتبوونە سوریا و عێراق.

سەبارەت بە تێهەڵچوونەوەی بڕیارەکەی بیگۆم، پارێزەرەکەی رایگەیاندووە، ئەو کچە تەمەنی منداڵ بووە کە وڵاتەکەی جێهێشتووە.

تا ئێستا ٩٠٠ هاوڵاتی بەریتانی پەیوەندیان بە چەکدارانی داعش لە سوریا و عێراقەوە کردووە، بڕیاری گەڕاندنەوەی یەکێک لەو کەسانەش نیگەرانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لێکەوتووەتەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا