به‌ریتانیا جەنگێکی گەورەی نهێنی لە دژی داعش کردووە

عێراق 21/07/2020

Alternate Text

هێزەکانی بەریتانیا لە عێراق، جەنگێکی نهێنیان دژی چەکدارانی داعش ئەنجامداوە و  تا ئێستا زیادتر لە ١٠٠ چەکداریان کوشتووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا زیادتر لە ١٠٠ چەکداری داعش کەوتوونەتە بەر فیشەکی قەناس بەدەستەکانی بەریتانیا لە چوارچێوەی جەنگێکی نهێنیدا کە لە مانگەکانی( نیسان،ئایار، حوزەیران).

رۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە، لەو هێرشە نهێنیانەدا بەریتانیا چەکی قەناس و تۆپ و فڕۆکەی جەنگی بەکارهێناوە، بەو هۆیەشەوە چەندین چەکداری بەریتانی ناو داعش کوژراون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە،  لە دوایین هێرشی بەریتانیا، لە ١٠ ی نیسانی رابردوو و هێزێکی پێشمەرگە کە لە بەریتانیا مەشقیان پێکراوە ناچار بوون بچنە ناو باڵەخانەیەکەوە، تا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بەریتانی لە قوبرسەوە گەیشتە شوێنەکە و دەستی بۆردومانی شوێنەکە کرد.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی بەریتانی باسی لەوە کردووە، هێرشەکان هێندە ورد ئەنجامدراون هیچ کەسێکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا