ئەمڕۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی زمانی عەرەبیان ئەنجامدا و وەزارەتی پەروەردەش وەڵامەکانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تەمموز، لەسەرجەم بەشەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی وانەی زمانی عەرەبی ئەنجامدرا و دوای تەواوبوونیشیان وەزارەتی پەروەردە وەڵامی بەرایی تاقیکردنەوەکانی بڵاوکردەوە.
پێشتر وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبوو ئەم وەڵامانە وەڵامی بەرایین و دوای پێداچوونەوە وەڵامی کۆتایی رادەگەیەنن.
وەڵامی پرسیارەکان لێرەوە ببینە