به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كارمه‌ندێكیان به‌پله‌ی رێپێدراوی پێنج به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌په‌یامێكدا بڵاویکردەوە، به‌دڵێكی غه‌مگینه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كارمه‌ندمان ڕێپدراوی پێنج، حسین محه‌مه‌د ره‌شید له‌بنكه‌ی پۆلیسی كه‌لاری كۆن ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، كارمه‌نده‌كه‌یان به‌هۆی توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای شاری كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا.