وەزارەتی پەروەردە فەرمانبەران بۆ بەكارهێنانی "هەژماری من"، پابەند دەكات

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی پەوەرەدەی هەرێم لە نوسراوێكیدا داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگاكان دەكات، فەرمانبەران پابەند بكرێن بە كردنەوەی هەژماری بانكی لە پرۆژەی هەژماری من.
بەپێی نوسراوێكی فەرمی تایبەت بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان:" بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگاكانی هەرێم، لەپێناو بەردەوامیدان بە هەنگاوەكان و خێراكردنی پرۆسەی هەژماری من، پێویستە هەماهەنگی و كارئاسانی تەواو بۆ تیمی تایبەت بە پرۆژەكە بكرێت".

دەبێت گشت فەرمانبەران ڕێنوێنی بكرێن و پابەند بكرێن بە كردنەوەی هەژماری بانكی لە پرۆژەی هەژماری من

هەر لە نوسراوەكەشدا هاتووە:" دەبێت گشت فەرمانبەران ڕێنوێنی بكرێن و پابەند بكرێن بە كردنەوەی هەژماری بانكی لە پرۆژەی هەژماری من بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری ڕاكێشانی پارەی نەختینە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەستەبەر بكرێت كە ئێستا پرۆسەكە لە سەرجەم شارەكان بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا