تره‌مپ: چارەسەر و ڤاکسینی کۆرۆنا زۆر زوتر لەوەی چاوەڕوان دەکرێت بەردەستدەبێت

جیهان 22/07/2020

Alternate Text

دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند، چارەسەر و ڤاکسینی کۆرۆنا زۆر زوتر لەوەی کە چاوەڕوان دەکرێت بەردەستدەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، "ڤاکسین و چارەسەری کۆرۆنا بەخێراییەکی ئەوتۆ لە پەرەسەندندایە، کە سەرو هەمو پێشبینییەکان دەکەوێت".

وتیشی، زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا ئاساییە، چونکە پێش ئەوەی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید-19 بەرەو کەمبونەوە بڕوات، دەبێت رەوشەکە بەرەو خراپبون بڕوات.

ترەمپ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لە ئێستادا چوار جۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ پێدەکرێت، هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بەساڵاچوان لەو پەتایە بپارێزن.

تره‌مپ روونیشیكردوه‌، لە هەندێک ناوچەی وڵاتەکەی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە هەندێک شوێنی دیکەدا کوالێتی پڕۆسەکە زۆر باش نییە، بۆیە بەستنی دەمامک هاوڵاتیان دەبێتە هۆی پاراستنیان کاتێک کە ناتوانن پارێزگاری لە ماوەی کۆمەڵایەتی نێوانیان بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا