مووچه‌ی مانگی سێی ئه‌م توێژه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 22/07/2020

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی دوكان بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی وانه‌بێژان بۆ مانگی سێی ئه‌مساڵی سنووری دوكان دابه‌شده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی دوكان ئاشكرایكرد، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخـــانە و خوێندنگــــــە و باخچەکـــــــــانی مناڵانی سنورەکەمـــــــــان دەکــــــــەین، کە ڕۆژی یەکشەمــمە ٢٠٢٠/٧/٢٦ کـــاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیــــانی، سەردانی بەشی ژمێریــاری دیوانی پـەروەردەمــــان بکـــــەن، بـــــەمەبەستی وەرگرتـنی چــەکی مـانگی (٣)ی ئـەمســـــاڵی کرێی وانــــەبێژی مــامۆستایـانی سنوری بەڕێوەبەرێتیمــــان.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، ۆژانی پێنجشەممە و شەممە دەوامی بانکی دوکان نیە، لەبەرئەوە دابەشکردنی چەکی کرێی پارەی وانەبێژانی مامۆستایان دواخرا بۆ ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٧/٢٦.
لەگەڵ ڕێزدا...

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا