رۆناڵدۆ ریکۆردی پێلێ دەشکێنێت

وەرزش 22/07/2020

Alternate Text

یاریزانی پرتوگاڵی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتووەتە پلەی دووەمی گۆڵکارەکانی جیهان و پێدەچێت شوێنەکەی پێلێش بگرێتەوە.

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوایین یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی لازیۆ، دوو گۆڵی تۆمارکرد بەمەش بووە خاوەنی ٧٣٤ گۆڵ لە مێژووی یاریکردنیدا.

بەو ژمارەی گۆڵانەی تۆماری کردووە، رۆناڵدۆ شوێنی رۆماریۆی گرت و هاتە پلەی دووەمین گەورەترین گۆڵکارەکانی جیهان لە مێژووی یاریکردنیدا.

تا ئێستا بە تۆمارکردنی ٧٦٧ گۆڵ ئەستێرەی تۆپی پێ پێلێ پلەی یەکەمی گەورەترین گۆڵکارەکانی مێژووی گرتووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت رۆناڵدۆی تەمەن ٣٥ ساڵ بەهۆی مانەوەی تواناکانی و رێگەپێدانی تەمەنی بتوانێت چەند ساڵێکی دیکە یاری بکات و ریکۆردەکەی بشکێنێت.

لەلایەکی دیکەوە لیۆنێل میسی ئەرژەنتینی تا ئێستا خاوەنی ٧١٦گۆڵە لە مێژووی یاریکردنیدا، ئەویش هەمان شانسی شکاندنی ریکۆردەکەی پێلێی هەیە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا