وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامارێکی نوێی
توشبوون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری
رابردودا دوو هەزار و ٧٠٦ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان
بۆ ٩٩ هەزار و ٨٦٥ حاڵەت بەرزبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی
عێراق، لە ئەنجامی ١٨ هەزار و ٤١٦ پشکنینی کۆرۆنا کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو
ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە دوو هەزار و ٧٠٦ کەسی دیکە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەڵگری
ڤایرۆسی کۆرۆنان.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەو ماوەیەدا ٩٢ توشبووی
دیکەی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان بۆ چوار هەزار و ٤٢ حاڵەت
بەرزبووەتەوە.
ئاشکراشیکردوە، دو هەزار و ١٩٧ توشبووی کۆرۆنا
لەسەرجەم شارەکانی عێراق چاکبوونەتەوە و بەوەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی پەتای کۆرۆنایان
پەڕاندووە گەیشتۆتە ٦٧ هەزار و ١٤٧ کەس.
راگەیەنراوەکە باسی لەوەش کردووە، لەئێستادا ٤٤١
کەس لەبەشی چاودێری وردن و باری تەندروستییان ناجێگیرە.