پارێزەری هاوسەرەکەی سێوان قادر نوێترین زانیاری لەسەر کەیسەکە بڵاودەکاتەوە

کوردستان 22/07/2020

Alternate Text

دوای ئەوەی عەمید سەرکەوت، سەرۆکى لیژنەى لێکۆڵینەوە لە وەزارەتى ناوخۆ لەبارەى کەیسى سێوان قادر و منداڵەکانى لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئێمە بە پێویستی دەزانین لێرەوە بە رایگشتی رابگەیەنین کە هەموو بەڵگەکان گەواهیدەرن بۆ تاوانبارکردنی تۆمەتبار و دڵنیاشین لە دڵسۆزی و ویژدانی بەرزی دادوەرە بەڕێزەکانی دادگای تاوانەکان.

سەروەر جەلیل، پارێزەری هاوسەری سێوان قادر، لە راگەیەندراوێکیدا دەربارەی كەیسی (سێوان قادر)و ئەو راگەیاندراوەی سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتى ناوخۆ لەبارەى کەیسەکەوە رایدەگەیەنێت، بابەتێک ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پەڕەی فەرمی بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لەلایەن زۆربەی کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بابەتەکەیان لە دژی تۆمەتبار، ھاوسەری تاوانلێکراو بۆ رای گشتی بڵاوکردووەتەوە وەکو پارێزەرو بریکاری تۆمەتبار- ھاوسەری (سێوە قادر)  راستی بابەتەکە بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە.

لە رونکردنەوەکەدا چەند خاڵێکی لەبارەی دادگایکردنی ناوبرا و دواین بڕیاری دادگا بڵاوکردۆتەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
كەیسی (سێوان قادر)و عەدالەت     

یەکەم- لە بابەتی ئاماژە بۆکراو بە ھیچ شێوەیەک ھاوسەری (سێوە ) بە بکەری ئەو تاوانە دەست نیشان نەکراوە بە پێچەوانەی ئەوەی بڵاوکراتەوە لە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆرەکۆمەڵایەتیەکان، بۆ ئەم مەبەستە پەیوندیم کرد بە بەرێز عمید (سەرکەوت عومەر ) سەرۆکی لێژنەی لێکۆلینەوە لەوەزارەتی ناوخۆ رەتیکردەوە کە تۆمەتیان ئاراستەی ھاوسەری (سێوە قادر) کردبێت، باسی لەوە کرد لە رێگەی تیمەکانی بەڵگەوتاوان بەرگری شارستانی راپۆرتی خۆیان پێشکەش بە دادگا کردووە.

دووەم، ناوەرۆکی ئەم بابەتە ھەمان ئەو راپۆرتەیە کە تیمەکانی بەڵگەکانی تاوانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ٢٥ لاپەڕە بە ژمارە (١٩٦)له بەرواری ١٣/١/٢٠١٩ پێشکەش بە دادگایان کردووە کە پێش تر لەسەر فەرمانی بە رێز دادوەر راسپێرابوون، ئەنجام و راو سەرنجیان لە سەر رووداوکە بە دادگا  راگەیاندووە بەپێی ئەنجام ھاوسەری تاوانلێکراو  دەستی لە روداوی ئاگرکەوتنەوکەدا  نەبووە، راپۆرتی تیمی ناوبراو ھێزی یاسایی ھەیەو بەپێ ئەحکامی مادەی ٢١٣ لە بنەمادادگاییە سزاییەکان  بە رەگەزی بەڵگەی سەلماندنی تاوانکاری  دادەنرێت، ئەم  راپورتە لاپەرە  ٧٣ تاوەکو ٩٨ دۆسیەکەی بەردەم دادگا پێک دەھێنێت.

سێیەم- ئەم جۆرە لێدوانانە  لە ئێستا و رابردوو  لەسەر ئەم دۆسیەو دۆسیەکانی تری دادگا پێش دەرچوونی دوابڕیار ی دادگا  سەلمێنەری لاوازی دەسەڵاتی داواکاری گشتی یە لە ھەرێمی کوردستان چونکە دۆسیەکانی دادگای  کردووە بە دۆسیەی شەقام و بابەتی رای گشتی، پێویستە و ئەرکی ئەوانە لەرێگەی جوڵاندنی  داوای سزایی ئەم جۆرە لێداوانانە سنوردار بکرێت.

چوارەم-  جگە لە فەرمانی دادگا پێک ھێنانی ھەرلیژنەو تیمێک بۆ لێکۆلینەوە لەم کەیسەو ھاوشێوەکانی ھیچ بنەمایەکی یاسای نییە، دەستێوەردانە لە کاری دادگا 

پێنجەم- بڵاوبوونەوەی ئەم بابەتانە زیاتر بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمینت و زیادکردنی بینەر و بیسەری کەناڵەکانی راگەیاندنە  کارتێکردن و وروژاندنی ھەست و سۆزی رای گشتییە .

شەشەم- ئەگەر چی بابەتی کەیسەکە بووە بە کەیسی شەقام و رای گشتی، ئێمە چاوەڕوانین ئەم بابەتە ھیچ کاریگەری نەبێت لەسەر بریاری دادگا، سەربەخۆی و دادپەروەری دادگا زۆر لەو بابەتانە گەورەترە، ویژدانی دادوەران و دادپەروەری  دادگاش سروشتی وایە بە راگەیاندن و راگشتی و بابەتی دەرەوی  دۆسیە  کاریگەر نابێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا