دابان محەمەد پەرلەمانتارى گۆڕان رایدەگەیەنێت، په‌رله‌مانى كوردستان دڵخوازى خه‌ڵك نییه، له ئاستى چاوه‌ڕوانى و متمانه‌ى خه‌ڵكدا نییه، جگه له پارتى هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان ناڕازین له‌كاره‌كانى.
دابان محەمەد رایگه‌یاند، په‌رله‌مانى كوردستان دڵخوازى خه‌ڵك نییه، له ئاستى چاوه‌ڕوانى و متمانه‌ى خه‌ڵكدا نییه، جگه له پارتى، هه‌مو هێزه سیاسیه‌كان ناڕازین له‌كاره‌كانى، له‌وه‌ش زیاتر له‌برى به‌لاداخستنى كێشه و ململانێ سیاسیه‌كان له‌ناو په‌رله‌مان، وا ململانێكان په‌رله‌مان به‌لادا ده‌خه‌ن و په‌كى ده‌خه‌ن.
وتیشی، دۆخى نه‌خوازراوى په‌رله‌مان، په‌یوه‌سته به‌و زۆرینه‌یه‌ى، له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و هۆڵى په‌رله‌ماندا هه‌یه، نه‌ك بڕیار، ناتوانرێت كۆبونه‌وه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك ئه‌نجام بدرێت. هه‌مو كار و ده‌ستكه‌وتێكى نزیكه‌ى دوو ساڵى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، به‌شێكى زۆر بچوكى چاكسازى و لێسه‌ندنه‌وه‌ى پارێزبه‌ندییه.
دابان محەمەد روونیشیكرده‌وه، ئایا گۆڕانكارى له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى، ده‌توانێت په‌رله‌مان له‌م په‌ككه‌وته‌یى و ناكاراییه قوتار بكات؟ لانى كه‌م گۆڕێنى سكرتێر یان جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌لایه‌نێكى تر، ده‌توانێت گۆڕانكارى له كارنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان بكات و ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، بخاته‌وه خزمه‌تى دۆخه‌كه و خه‌ڵك ؟