وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا هاتووە، نوێژی جه‌ژن و نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كان ئه‌نجامنادرێت و فه‌رزه‌كانی دیكه به‌پێی رێنماییه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه، رێستۆرانت و كافترییاكان كراوه ده‌بن و مه‌له‌وانگه و هۆڵی بۆنه‌كان و ئاهه‌نگێڕان قه‌ده‌غه‌یه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، دانانی پرسه و سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات سێ ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه، رێگەپێدان لە نێوان پارێزگاکاندا بە سیستەمی ئۆنڵاین دەبێت و ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو، "هاتوچۆی هاوڵاتیانی عێراقی بیانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیادا ئاسایی دەبێت بە پەیڕەوکردنی گشت رێنماییە تەندروستییەکان."