زیانلێكەوتوانی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی قەرەبودەكرێنەوە

کوردستان 23/07/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ لە كۆبونەوەیەكدا لە باڵه‌خانه‌ی پارێزگای سلێمانی بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی لە دروستكردنی شاڕێی بابان زیانمەند دەبن.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، ئەمڕۆ بە ئامادەبونی نوێنەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە شاڕێی بابان و کۆمپانیای جێبەجێکار، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكمان كرد .

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌روو، لە کۆبونەوەکەدا لەسەر ڕەزامەندیی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی پارێزگاری سلێمانی و ئەندامێتی فەرمانگا پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی خێرای هەر کێشە و گیروگرفتێکی پەیوەست بە شاڕێی بابان.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی، لیژنەکە هاوڵاتیان دڵنیادەکاتەوە، کە مافی یاسایی هەمو کەسێک پارێزراو دەبێت و ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردن و قەرەبوکردنەوەی هەر کێشەیەکی زەویوزارو موڵک و ماڵ دیاریکراوە. لیژنەی ناوەندییش لە هەر فەرمانگەیەک پەیوەست بەم بابەتە پێکهێنراوە بۆ نەهێشتنی هیچ ڕۆتین و دواکەوتنێک لە کارەکاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا