مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی ئەم پرسەوە کۆدەبێتەوە

کوردستان 23/07/2020

Alternate Text

بڕیارە سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆببێتەوە و ئەندامی وەفدی گفتۆگۆ لەگەڵ پارتی دەستنیشان بکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، بڕیارە سبەی هەینی ٢٤ی تەمموز لە شاری سلێمانی، مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆببێتەوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دەستنیشانکردی وەفدی دانوستانکارە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەک پەیوەندییەکانی هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گرژی تێکەوتووە و یەکێتیش بە نیازە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان هەڵپەسێرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا