وتەبێژی تەندروستی سلێمانی: ئامارەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی دڵخۆشکەرن

کوردستان 24/07/2020

Alternate Text

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئامارەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی دڵخۆشکەرن، بەڵام گەر هاوڵاتیان پابەند نەبن هەمان سیناریۆی دوای جەژنی رەمەزان دووبارە دەبێتەوە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە BMC راگەیاند، ئامارەکانی ئەم چەند رۆژەی کۆرۆنا لە سلێمانی دڵخۆشکەرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن.

باسی لەوەشکرد، گەر هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکان نەبن، هەمان سیناریۆی دوای جەژنی رەمەزانی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوان دووبارە دەبێتەوە، چونکە هەتا یەک حاڵەتی کۆرۆنا مابێت، مەترسیەکانیشی دەمێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، سەردانی هاوڵاتیان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان زیادی کردووە و بەشێکیش لە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا