لاھور شێخ جەنگی: ئێمە بەتەماین لەگەڵ پارتی پێکەوە وڵات بەرین بەڕێوە

کوردستان 25/07/2020

Alternate Text

لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامان و کادیرانی حزبەکەی لە شاری هەولێر ، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند،"ئێمە و پارتی بەتەماین پێکەوە وڵات بەرین بەڕێوە.

لاهور شێخ جەنگی لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم کادیرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، بەتەما نین پارتی لەناو بەرین، پارتی بە ئێمە لەناو ناچێت و نیازیشمان نییە دەشڵێت، پارتیش ناتوانێت یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەناو بەرێت، ئەوان دەتوانن ئەم وڵاتە بەیەکەوە بەرێوەبەرن، بەڵام شاگردی قبوڵناکەن.

ئاشکراشیکرد،، "یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەنگی هەیە، خاوەنی ئەم ئەزمونەیە، تۆزێک خۆمان ڕاچڵەکێنین دڵنیام حکومرانی بە بێ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ناکرێت بە بێ ئەوەی فیشەکێک بتەقێنین."

هاوسەرۆکی یەکێتی وتیشی، ئەوان لەگەڵ چاکسازین، بەڵام چاکسازی لەبابەتە گەورەکان نەک لەمووچەی خەڵک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا