به‌ڕێوەبه‌رى نوسینگه‌ى سلێمانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى
رایگه‌یاند، رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه
كه‌مىكردووه، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین زیاتر پابه‌ندن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واڵى دڵخۆشكه‌ر
بگاته هه‌مولایه‌ك و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنا تۆماربكرێت.
د.نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن، به‌ڕێوەبه‌رى نوسینگه‌ى سلێمانى رێكخراوى
ته‌ندروستى جیهانى به BMC راگه‌یاند، "به‌پابه‌ندى هاووڵاتییان توانرا رێژه‌ى تووشبوون
به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سنوورى پارێزگاى سلێمانى له لوتكه بێته خواره‌وه زیاتر
له سێ هه‌فته‌یه رێژه‌ى تووشبوون كه‌مى كردووه به‌ڵام رێژه‌ى مردن هێشتا به‌رزه
و له‌سه‌ر ئاستى عێراق به سێیه‌م پارێزگا دێت له به‌رزى رێژه‌ى مردن به كۆرۆنا".
د.نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن دەشڵێت، "ئه‌م دابه‌زینى رێژه‌ى
تووشبوونه به جێبه‌جێكردنى رێنمایه‌كان و پابه‌ندبوونى هاووڵاتییان و داخستنى چه‌ند
شوێنێك هاتووەته ئاراوه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان
و كافتریاكان كراونه‌ته‌وه بۆیه ده‌توانین بڵێن مه‌ترسیه‌كه نه‌ڕه‌ویوەته‌وه،
هاووڵاتییان ده‌كرێت له جاران زیاتر پابه‌ند بن بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ئه‌و شوێنانه
دانه‌خرێت و ژیان نه‌وه‌ستێته‌وه".
روونیشیکردەوە، "شه‌پۆلى دووه‌مى كۆرۆنا كه له
مانگى رابردوودا رووى له هه‌رێمى كوردستان كرد زیاتر به هۆى ئه‌و به‌ریه‌كه‌وتنه
بوو كه له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا روویدا بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌م بۆ جه‌ژنى
قوربان له‌ڕێگاى ئۆنلاینه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه له‌یه‌ك بكه‌ن له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه
ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌ڕواته‌وه هه‌موو ماڵێكه‌وه".
به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان
تاوه‌كو ئێستا زیاتر له ١٢ هه‌زار كه‌س تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌ش
٤٥٥ گیانیانله‌ده‌ستداوه و ٦٤٦٨ كه‌سیش له نه‌خۆشییه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.