به‌م مه‌رجانه‌ سه‌ردانیكردنی به‌ندكراوان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان 25/07/2020

Alternate Text

دوابەدوای پێدانی رەزامەندی لەلایەن وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کوێستان محەمەد و ئەحمەد نەجمەدین بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی لەسەرەتایی هەفتەی داهاتوو سەردانیکردنی بەندکراوان دەستپێدەکاتەوە.

بڕیاردرا بە کردنەوەی (مواجە)ی بەندکراوان کە ماوەی چەند مانگێکە راگیرابوو لە پێناو پاراستنی تەندروستی بەندکراوان چەند بڕیاروو رێنماییەک دەرچوون.

رێنمایی سەردانی کردنی بەندکراوان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

یەکەم-  رێکەوتی (دوو)ی ئاب رۆژی یەکشەممە سەردانیکردن تەنها بۆ لای سزادراوانە (کوڕ، ئافرەت).

دووەم-  رێکەوتی (سێی)ی ئاب رۆژی دووشەممە سەردانی کردن تەنها بۆ لای راگیراوانی کوڕە.

سێیەم- رێکەوتی (چوار)ی ئاب رۆژی سێشەممە سەردانی کردن تەنها بۆ لای راگیراوانی ئافرەتە.

مەرجەکانی سەردانی کردن:
-دەبێت کەسی سەردانی کار وێنەیەک لەپشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای پێبێت و دەریبخات کە تەندروستی سەلامەتە لە پێناو پاراستنی تەندروستی بەندکراوان.
– پێویستە راپۆرتی پشکنین بەڕێکەوتی نوێ بێتو لانی کەم لە (پێنج) رۆژ تەپەڕی نەکردبێت.
– پێویستە کەسی سەردانی کار ماسک و دەستکێشی کردبێت.
– پێویستە پلەی خزمایەتی دەرجە یەک سەردانی بەندکراو بکەن وەک ( دایک ، باوک ، خوشک ، برا ، مێرد).
-نابێت لە (سێ) کەس زیاتر سەردانی یەک بەندکراو بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا