هه‌ولێر؛ سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تی "دزیكردن" ده‌ستگیركران

کوردستان 26/07/2020

لەلایەن: arya

Alternate Text

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، سێ کەسى بە رەگەز سوریان بە تۆمەتى دزیکردن لە دوکانێک، دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی تاوانی دزیکردن لە دوكانێك لە كۆمەڵگای (ڕزگاری – تۆبزاوە)، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێندرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداو، توانرا ناسنامەی سێ تۆمەتباری بە ڕەگەز سووریی بە ناوەكانی (ج.ئـ.ز) و (م.ج.ئـ) و (ع.م.ن) دەستنیشان بکەن، کەهەڵسابوون بە دزینی كەلوپەلی ناو دوكانەكە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو سێ تۆمەتبارە، بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان دەستگیر کران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیاندا گیرا، كە بۆ دزیكردنەكە بەكاریان هێنابوو.
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا